zagros news agency

حکومەتی ئەمریکا داوای بودجەی زیاتر دەکات

 

حکوومەتی ئەمریکا داوای لە کۆنگرێس کرد بودجەیەکی زیادە بە بڕی ٨٨ ملیار دۆلار تەرخان بکات. بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی کۆشکی سپی، بەشێکی زۆری ئەم پارەیە بۆ “پێداویستییە هەنووکەییەکان”ی پەیوەست بە شەڕی ئێران و بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشیی ئیبۆلا لە ئەفریقا تەرخان دەکرێت.
لەو بڕە پارەیە، زیاتر لە ٦٧ ملیار دۆلاری بۆ کەرتی سەربازییە. هەروەها ٢١ ملیار دۆلاری بۆ پێنتاگۆن داوا کراوە تا وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا بۆ جێگرتنەوەی تەقەمەنییە بەکارهاتووەکان، بەهێزکردنی پیشەسازیی سەربازی و پەرەپێدانی توانایە هەستیارەکان بەکاری بهێنێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزارەتی دارایی داوایەک ئاڕاستەی وەزارەتەکان دەکات

یاسین

مونا قەهوەچی: مێژوو بە قسە ناگۆڕدرێت و دامەزراوەکانیش بە هەڕەشە ناڕووخێن

گوران

ئەمەریکا سەرکۆنەی هێرشە درۆنییەکانی سەر کێلگەکانی نەوتی کوردستان دەکات

یاسین