قەرار وایە بەرەبەیانی یەکشەممە بەکاتی هەرێمی کوردستان کاتژمێر 5:00 هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لەکۆتا یاری قۆناغی گرووپەکانی مۆندیال ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی ئوردن ببێتەوە،لەسەر یاری کردنی مێسی لیۆنێل سکالۆنی ڕاهێنەری هەڵبژاردەکە وتی؛مێسی لەسەر کورسی یەدەگ دەبێت،چونکە دەمەوێت پشوو بدات و هەل بدەمە یاریزانە لاوەکان،بەڵام بۆ گێمی دووەم یاری دەکات.
ئەرجەنتین لەدوو یاری ڕابردوودا بەسەرکردایەتی مێسی 2 گۆڵی لە نەمسا کردوە و 3 گۆڵیش لە جەزائیر،کە لەم مۆندیالەدا هەڵبژاردەکە ئاستێکی خەیاڵی پێشکەش دەکات و چاوێکی زۆریان لەسەرە تاکو بەرگری لە نازناوەکەیان بکەن.
سەبارەت بە مێسیش زیاتری کردوە لەوەی چاوەڕوان دەکرا،کە ئێستا گۆڵکاری مۆندیالەکەیە بە تۆمار کردنی 5 گۆڵ و لەپێش ئەستێرەکانی وەک مباپێ و دێمبیلێ و هالاندەوەیە،وە هەر لەو مۆندیالەش توانی ببێتە گۆڵکاری مێژوویی سەرجەم مۆندیالەکان.
“سەرکار ڕێبوار”

