zagros news agency

فایەق زێدان: عێراق هاوکاری چەندین وڵاتی کردووە لە پووچەڵکردنەوەی هێرشی تیرۆریستی

فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق ڕایگەیاند، دادوەریی عێراق لە ڕێگەی میکانیزمەکانی هاوکاریی نێودەوڵەتییەوە، ڕۆڵی هەبووە لە ئاشکراکردن و پووچەڵکردنەوەی چەندین تاوانی تیرۆریستی لە چەندین وڵاتی عەرەبی، ئەوروپی و ئەمریکادا. هه‌روەها جەختی لەوەش کردەوە کە سەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەری، کۆڵەکەی سەرەکیی دەوڵەتێکی دەستووریی هاوچەرخە.

‎ فایەق زێدان، ئەمڕۆ شەممە، 27/6/2026  لە شاری میلانۆی ئیتاڵیا.

‎​گوتی:ڕایگەیاند، دادوەریی عێراق لە ڕێگەی میکانیزمەکانی هاوکاریی نێودەوڵەتییەوە، ڕۆڵی هەبووە لە ئاشکراکردن و پووچەڵکردنەوەی چەندین تاوانی تیرۆریستی لە چەندین وڵاتی عەرەبی، ئەوروپی و ئەمریکادا.

‎ڕاشیەیاند، دەستووری عێراق و یاسای ئەنجومەنی باڵای دادوەری، سەربەخۆیی تەواویان بە دەسەڵاتی دادوەری بەخشیوە بۆ ئەوەی دوور بێت لە هەر دەستێوەردانێکی دەسەڵاتی یاسادانان (پەرلەمان) و جێبەجێکردن (مایەی حکومەت).

‎ئاماژەی بەوەش کرد، ئەنجومەنەکە گرنگییەکی زۆری بە پەرەپێدانی تواناکانی دادوەران و ئەندامانی داواکاری گشتی داوە، ئەمەش لە ڕێگەی خولی ڕاهێنانی تایبەت بە هاوکاری لەگەڵ ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان، بەتایبەت لە بوارەکانی دژەتیرۆر، تاوانە ئەلیکترۆنییەکان و تاوانە ڕێکخراوە فرەنەتەوەییەکان.

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕونکردنەوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری

یاسین

وەزارەتی دارایی: لیستی مووچەی مانگی 10ـمان ڕادەستی بەغدا كرد

سەڵاح

عێراق.. لە مانگی ئاداردا زیاتر لە 23 هەزار هاوسەرگیری و جیابوونەوە تۆمارکراوە

سەڵاح