zagros news agency

کۆمپانیای وەتری کێشە یاساییەکانی لەگەڵ ئەلیسا ڕادەگەیەنێت

کۆمپانیای وەتری ڕایگەیاند، کێشە یاسایی و دادوەرییەکانی نێوان کۆمپانیاکە و هونەرمەند ئەلیسا تەنیا ئێستا بە شێوازێکی کۆتایی یەکلایی نەکراونەتەوە، ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، چەندین داوای یاسایی دیکە لەبەردەم دادگە تایبەتەکاندا هێشتا سەیر دەکرێن.

کۆمپانیاکە لە بەیاننامەیەکدا ڕوونیکردەوە، دۆسییەکە بەردەوامە و هیچ بڕیارێکی کۆتایی دەرنەچووە، بەتایبەت لەبارەی خاوەندارێتی کەناڵی ئەلیسا لەسەر تۆڕی یوتیوب.

کۆمپانیاکە ئاشکرای کرد، دادگای پێداچوونەوەی بازرگانی لە دوبەی بڕیارێکی دەرکردوو، تێیدا هاتووە کۆمپانیای وەتری خاوەنی کەناڵی یوتیوبی ئەلیسایە. بەڵام دادگای تێهەڵچوونەوە لە دوبەی بڕیاری پێشووی هەڵوەشاندەوە لەو بەشەی کە تایبەتە بە ناکۆکی کەناڵی ناوبراو.

دادگە بڕیاریدا دۆسییەکە بگەڕێنێتەوە بۆ دادگەی پێداچوونەوە تاوەکو لەبەردەم دەستەیەکی دادوەری دیکەدا سەیری بکرێتەوە و بڕیار لەسەر خاوەندارێتی بدرێت.

کۆمپانیاکە لە کۆتایی بەیاننامەکەیدا جەختی لەوە کردەوە، وەک داواکار بەردەوام دەبێت لە بەدواداچوونی سەرجەم داوا شارستانی و سزاییەکان کە لەبەردەم دادگاکانی لوبناندا هێشتا ماون، چونکە دۆسییەکە لەبەردەم ڕێڕەوە یاساییەکاندا کراوەیە.

هەواڵی پەیوەندیدار

داهاتی “28 Years Later” لە سینەماکاندا

ART

داهاتی “The Boogeyman” لە سینەماکاندا

ART

تایلۆر سویفت ڕووبەڕووی سکاڵای یاسایی دەبێتەوە

ART