zagros news agency

مێژووی بەشداری و ئەنجامەکانی هەڵبژاردەی عێراق لە پاڵەوانێتییە جیهانییەکاندا

 

​ئامار و داتاکان نیشانی دەدەن کە هەڵبژاردەی عێراق لە مێژووی خۆیدا نۆ یاری لە پاڵەوانێتییە گەورەکانی جیهاندا ئەنجامداوە، بەڵام نەیتوانیوە چێژی چووشتنی هیچ سەرکەوتنێک بەدەستبهێنێت.
عێراق لە جامی جیهانی ساڵی ١٩٨٦ لە مەکسیک سێ شکستی بەرامبەر هەڵبژاردەکانی مەکسیک، بەلجیکا و باراگوای هێنا، بەڵام لەو مۆندیالەدا ئەحمەد ڕازی یەکەم گۆڵی مێژوویی عێراقی تۆمارکرد.

​دواتر لە جامی کیشوەرەکانی ساڵی ٢٠٠٩ دا، عێراق توانی دوو یەکسانبوونی بێ گۆڵ بەرامبەر نیوزلەندا و ئەفریقای باشوور بەدەستبهێنێت، بەڵام یارییەکەی بە ئیسپانیا دۆڕاند.

لە نوێترین بەشداریشیدا لە جامی جیهانی ٢٠٢٦، عێراق هەر سێ یارییەکەی بە سەنیگال، فەرەنسا و نەرویج دۆڕاند، کە تێیدا ئەیمەن حسێن توانی دووەم گۆڵی مێژووی عێراق لە مۆندیالەکاندا تۆمار بکات.

​کۆتایی کاروانی عێراق لەم پاڵەوانێتییانەدا بە حەوت دۆڕاندن و دوو یەکسانبوون کۆتایی هاتووە، کە تێیدا تەنها دوو گۆڵی لە مۆندیالەکاندا کردووە و حەڤدە گۆڵیشی لێکراوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

مۆندیالی 2026: شۆڕشێکی ئابووری و تەکنەلۆژی لە مێژووی تۆپی پێدا

ahamd.luqman

سبەی شەو دێربی ئۆڵۆمپیکۆ بەڕێوە دەچێت

یاسین

راگەیاندراوێک لە وەزارەتی ناوخۆوە سەبارەت بە ئاژاوەگێڕییەکانی سەر رێگای گوێڕ-هەولێر

یاسین