zagros news agency

یانەیەکی گەورەی ئیتاڵیا دەیەوێت بۆند لەگەڵ سەڵاح ئیمزا بکات

لە ڕاپۆرتێکی نوێدا ڕۆژنامەی گاردیانی بەریتانی ناوی موحەمەد سەڵاحی ئەستێرەی پێشووی لیڤەرپوڵ هاتووە وەکو بژاردەیەکی گەورە لەبەردەم یانەی یۆڤێنتۆسی ئیتاڵی،کە یانەکە هەوڵی تەواوی خۆی دەدات لەپێناو ڕازی کردنی سەڵاح بۆیاری کردن تێیدا،بەڵام تاکو ئێستا هیچ وەڵامێکی ئەرێنی نەبووە لەلایەن ئەستێرە میسڕیەکە بۆ پەیوەندی کردن بە خانمە پیرەکەی ئیتاڵیا.

شایەنی باسە ڕۆژنامەنووسێکی نزیکی یۆڤانتۆس ئەوەی ئاشکرا کردوە سپالێتی ڕاهێنەری یانەکە چەند جارێک لە کۆبوونەوە و کۆنگرەکاندا ناوی سەڵاحی هێناوە،بەڵام لەهەمان کاتدا باسی لە زەحمەتی گرێبەستەکە کردوە بەهۆی نەبوونی شاییستەی دارایی تەواو لەلایەن کارگێڕی یانەکەوە،لەگەڵ ئەوەشدا هیوای خواستووە یاریزانە میسڕیەکە بێتە تیپەکەی.

لەلایەکی دیکەوە یانەی ئەلهیلالی سعودی بژاردەیەکی نزیکە بۆ چوونە دەرەوەی سەڵاح لە ئەوروپا،بەڵام تاگو ئێستا یاریزانەکە بڕیاری کۆتایی خۆی نەداوە و دەیەوێت دوای مۆندیال قسەی کۆتایی خۆی بکات.

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

جامی یەکێتی ئینگلتەرا.. مانچستەر یونایتد خۆی گەیاندە یاری کۆتایی جامەکە

یاسین

دواین هەواڵ دەربارەی دوورخستـنەوەی چابی ئەڵۆنسۆ

یاسین

گوندۆگان بە چاوێکی پێکەنین و چاوێکی گریاناوی دەچێتە میونشن

یاسین