zagros news agency

لە هەولێر “ڕێگای مەرگ” نمایشكرا

لە چوارچێوەی پرۆژەی سینەما و جەماوەر و لە وەرزی هاوینەی خۆیدا، فیلمی سینەمایی “ڕێگای مەرگ” لە دەرهێنانی ئاری سنجاوی لە هەولێر نمایشکرا.

 

فیلمەکە رۆژی چوارشەممە 2ـی 9ـی 2026، لە سینەمای ئیمپایەر لە فامیلی مۆڵ، بە ئامادەبوونی سیروان عوسمان، بەڕێوەبەری گشتیی رۆشنبیری و هونەری هەولێر، شاخەوان مستەفا، بەڕێوەبەری سینەما و شانۆی هەولێر و ژمارەیەك لە هونەرمەندان و هەوادارانی فیلم، بەڕێوەبەرایەتیی سینەما و شانۆی هەولێر سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی رۆشنبیری و هونەری هەولێر نمایشکرا.

 

هەموو ئێوارەی چوارشەممەیەك فیلمێکی کوردی یا بیانی بە ژێرنووسی کورددی، لە سینەما ئێمپایەر لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی سینەما و شانۆی هەولێر، بە پاڵپشتیی پارێزگاری هەولێر، بە خۆڕایی بۆ هەواداران و هۆگرانی سینەما نمایش دەكرێت.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکی حکومەت لەگەڵ وەزیری وزەی تورکیا کۆبووەوە

یاسین

ئاگادارییەک لە زانکۆی سەڵاحەدینەوە

یاسین

وەزارەتی نەوت: غازی شل بۆ چەند مانگی داهاتوو بەشی پێداویستی هاووڵاتییان دەکات

سەڵاح