zagros news agency

نووسەر و ڕۆژنامەنووس جەمال بەرواری کۆچی دوایی کرد

نووسەر و ڕۆژنامەنووسی دێرینی پارێزگای دهۆک، جەمال سلێمان بەرواری، دوای تەمەنێک خزمەت لە بواری نووسین و ڕۆژنامەوانیدا، لە شاری دهۆک کۆچی دوایی کرد.

کۆچکردوو دەرچووی بەشی کوردیی زانکۆی بەغداد بوو و هەر لە سەردەمی خوێندکارییەوە دەستی بە کاری ڕۆژنامەوانی کردبوو. لە ماوەی کارکردنیدا وەک بێژەر لە ئێزگەی کوردی بەغداد (1972 – 2003)، چاوپێکەوتنی لەگەڵ ژمارەیەکی زۆر لە کەسایەتییە دیارەکانی هونەری کوردی ئەنجامداوە، لەوانە حەسەن زیرەک، عەیشە شان، مەزهەری خالقی، و تەحسین تەها.

وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی خانەوادەکەی و نووسەران و ڕۆژنامەنووسانی کوردستان کرد و ڕایگەیاند کە خزمەتەکانی کۆچکردوو “وەک گەنجینەیەکی گرنگی مێژووی هونەر و ڕۆژنامەنووسی کوردی دەمێننەوە.”

هەواڵی پەیوەندیدار

تۆم کەین بەهۆی تێکچوونی باری تەندروستییەوە کۆچی دوایی دەکات

ART

فیلمی “Barbie” بەردەوامە لە بەدەستهێنانی داهات

ART

بۆنی تایلەر لە تەمەنی 75 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد

ART