zagros news agency

شاکیرا بۆ ئاهەنگی کردنەوەی مۆندیالی 2026 دەگەڕێتەوە

 

شاکیرا، ئەستێرەی کۆڵۆمبی، ئێستا ئامادەکاری دەکات بۆ ئەوەی جارێکی دیکە بەشداری لە ئاهەنگی کردنەوەی پاڵەوانێتیی جامی جیهانی 2026 بکات.

 

ئەم گەڕانەوەیەی شاکیرا دوای دابڕانێکی درێژ دێت، 16 ساڵە لە رێوڕەسمی کردنەوەی مۆندیالەکاندا دەرنەکەوتووە، کە دوایین جار لە ساڵی 2010 لە وڵاتی باشووری ئەفریقا بوو.

 

شاکیرا خاوەنی مێژوویەکی زێڕینە لەگەڵ هاندەرانی تۆپی پێ، چونکە پێشتر لە ساڵی 2006 لە ئەڵمانیا بەشداری کردبوو، دواتریش لە ساڵی 2010 بە گۆرانیی بەناوبانگی “Waka Waka” سەرکەوتنێکی بێوێنەی لە ئاستی جیهان بەدەستهێنا، کە تاوەکو ئێستاش یەکێکە لە پڕبڵاوترین گۆرانییە وەرزشییەکان.

 

پێشبینی دەکرێت، شاکێرا لە کاتی کردنەوەی مۆندیالی 2026 نمایشێکی هونەریی جیاواز پێشکەش بکات. بەشێکی زۆر لە چاودێران ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن، ئەم دەرکەوتنە نوێیەی، پەیوەندییە مێژووییەکەی لەگەڵ گەورەترین رووداوی وەرزشیی جیهان بەهێزتر دەکات.

 

لە مۆندیالەکانی پێشوودا چەندین ئەستێرەی دیکە بەشدارییان کردووە، بۆ نموونە لە مۆندیالی 2022ی قەتەر، جونگکووک ئەندامی گرووپی “BTS” و فەهد کوبەیسی گۆرانیی “Dreamers”یان پێشکەش کرد. هەروەها لە مۆندیالی 2018 رۆبی ویلیامز و ئایدا گاریفۆلینا بەشدار بوون.

 

گەڕانەوەی شاکیرا بۆ سەر شانۆی مۆندیال، یەکێکە لە گرنگترین رووداوە هونەرییە چاوەڕوانکراوەکان، چونکە هاندەران بەردەوام یادی گۆرانییە نەممرەکانی ئەو دەکەنەوە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

ئاسۆیەکی ڕوون بۆ بەرهەمهێنانی فیلمی “Scream 8″هەیە

ART

داهاتی “Lilo & Stitch” لە سینەماکاندا

ART

فیلمی (Zootopia 2) لە لێواری ملیار دۆلاردایە

ART