zagros news agency

سوپای عێراق: ڕێگە نادەین خاکەکەمان بۆ هێرشکردنە سەر وڵاتانی تر بەکاربهێنرێت

‎سوپای عێراق جەختی کردەوە کە بە چڕی کار دەکات بۆ
‎ پاراستنی سەقامگیری ناوخۆیی و ڕێگە نادات خاکی وڵاتەکەی ببێتە شوێنی دەستپێکردنی هێرش بۆ سەر دەوڵەتانی دیکەی ناوچەکە یان دەستوەردان لە کاروباریان، هاوکات پابەندبوونی خۆی بە یەکخستنی بڕیاری ئەمنی و خستنەژێری سەرجەم پێکهاتە چەکدارەکان بۆ ژێر دەسەڵاتی دەوڵەت دووپاتکردەوە.

‎​لەم چوارچێوەیەدا، سەباح نوعمان، گوتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق ڕایگەیاند، کۆڵەکەی سەرەکی و ستراتیژی کارنامەی وزاری بریتییە لە بەهێزکردنی ئاسایشی نەتەوەیی لە ڕێگەی “کۆنترۆڵکردنی چەک لەژێر دەستی دەوڵەت و جێبەجێکردنی سەروەری یاسا”، ئەمەش وەک هەنگاوێکی بنەڕەتی بۆ کۆتاییهێنان بە دیاردە چەکدارییەکانی دەرەوەی چوارچێوەی یاسا.

‎​سەباح نوعمان لە لێدوانێکیدا بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند، کارنامەی حکومەت ڕێکاری توند لەخۆدەگرێت بۆ یەکخستنی بڕیاری ئەمنی و بەستنەوەی سەرجەم توانا و سەرچاوەکان بە دەوڵەتەوە، ئەمەش بە ئامانجی ڕێگریکردن و دەستوەردان لەدەسەڵات.

‎گ​وتەبێژەکە جەختیشی کردەوە کە بژاردەی ڕاست دوورخستنەوەی عێراقە لە ململانێکانی ناوچەکە.

‎گوتیشی، وڵاتەکە پشت بە دیپلۆماسییەکی پێشوەختە دەبەستێت بۆ بەڕێوەبردنی پەیوەندییەکان بە شێوازێکی هاوسەنگ، بە جۆرێک کە ڕێگە نەدرێت عێراق ببێتە ڕێڕەو یان بنکەیەک بۆ هێرشکردنە سەر وڵاتانی تر و لە بەرامبەریشدا ڕێگە بە هیچ دەوڵەتێک نادرێت دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆی عێراقدا بکات.

‎​لە کۆتاییدا، سەلاح نوعمان ڕوونیکردەوە، دیدگای ئەمنی نوێ پشتبەستن بە تەکنەلۆجیای هاوچەرخ دەبێت، لەوانەش بەهێزکردنی ئاسایشی سنوورەکان و پەرەپێدانی سیستمەکانی چاودێری، هاوشان لەگەڵ هەوڵە هەواڵگرییەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و تاوانی ڕێکخراو و وشککردنی سەرچاوەکانی داراییان.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکی دیوان و کونسوڵی گشتیی تورکیا دۆخی گشتیی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد

سەڵاح

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

سەڵاح

چوار کەس لە کاتی مەلەکردن دا لە خنکان

یاسین