zagros news agency

ئومێد خۆشناو لە ئامەد سەردانی بارەگای سەرەکیی ‘دەم پارتی’ دەکات

 

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە چوارچێوەی سەردانە فەرمییەکەیدا بۆ باکووری کوردستان، سەردانی بارەگای سەرەکیی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) لە شاری ئامەد کرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 13ـی ئایاری 2026، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە پەراوێزی بەشداریکردنی لە “کۆڕبەندی ئاشتیی کۆمەڵایەتی و ئازادی” کە لە شاری ئامەد بەڕێوەدەچێت، لەگەڵ بەرپرسانی دەم پارتی کۆبووەوە.

لە دیدارەکەدا، گفتوگۆ لەبارەی کاراکردنی بەشداریکردن لە پانێڵەکانی کۆڕبەندەکەدا کرا، بە ئامانجی چەسپاندنی دادپەروەری، سەروەریی یاسا و قووڵکردنەوەی بنەماکانی ئاشتی لە ناوچەکەدا.

هەر بەگوێرەی زانیارییەکان، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە پەرەپێدانی پەیوەندییە فەرهەنگی، کۆمەڵایەتی و ئابوورییەکانی نێوان پارێزگای هەولێر و شارەوانیی گەورەی ئامەد.

پارێزگاری هەولێر و بەرپرسانی دەم پارتی جەختیان لە گرنگیی “گفتوگۆی بنیاتنەر” و “پێکەوەژیانی ئاشتیانە” کردەوە و وەک تەنیا ڕێگەچارە بۆ بەدیهێنانی سەقامگیریی سیاسی و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە ناوچەکەدا وەسفیان کرد.

سەردانەکەی ئومێد خۆشناو بۆ ئامەد لە کاتێکدایە، کە پارێزگاری هەولێر بە مەبەستی بەشداریکردن لە چەند چالاکییەکی فەرهەنگی و سیاسی لە باکووری کوردستانە و بڕیارە لە چەند پانێڵێکی تایبەت بە ئاشتی و پێکەوەژیان لە شارەکەدا بەشدار بێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

پیرۆزبایی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بە بۆنەی جەژنی سەری ساڵی نوێی ئێزدیان

یاسین

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازيى له‌ كونسوڵی گشتيى نوێى ئێران دەکات

یاسین

ڕاگەیاندراوێک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری

یاسین