zagros news agency

ئاگرەکەی گوندی سێجێ کۆنترۆڵ کرا و ڕێگری لە زیانێکی گەورە کرا

 

ئاگرێکی بەهێز لە پاشماوەی دەخڵودانی (پرێز) گوندی سێجێی سەر بە قەزای سێمێل کەوتەوە و بووە هۆی سووتانی ڕووبەرێکی بەربڵاو و بەشێک لە کەلوپەلی هاووڵاتییان.

کەریم سێجی، موختاری گوندەکە ڕایگەیاند کە پاشماوەی دەخڵەکە بۆ خۆراکی ئاژەڵ مابووەوە و خۆشبەختانە بەهۆی ئەوەی دوێنێ دروێنە کرابوو، زیانەکان کەمتر بوون، چونکە ئەگەر پێش دروێنە با، هەموو بەرهەمەکە دەسووتا.

تیمەکانی ئاگرکوژێنەوەی سێمێل، سەرەڕای سەختیی ڕێگاکە، بە خێرایی گەیشتنە شوێنەکە و توانیان ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکەن و ڕێگری بکەن لەوەی بگاتە ناو گوندەکە.

جێی باسە، لە ئێستاشدا تیمەکان و خەڵکی ناوچەکە سەرقاڵی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەن لە تەواوی شوێنەکە بۆ دڵنیابوونەوە لە نەمانی مەترسییەکە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەمڕۆ مووچەی ئەم وەزارەتانە دابەش دەکرێت

یاسین

ئەنجومەنی نوێنەران لیژنەیەکی باڵا بۆ ئامادەکاریی یەکەم دانیشتن پێکدێنێت؛ کۆتایی مانگ یەکەم دانیشتن دەکرێت

یاسین

وزارەتی بەرگریی تورکیا: ٦٥ چەکداری پەکەکەمان لە هەفتەیەکدا کوشتووە

سەڵاح