zagros news agency

نرخەکانی زێڕ و زیو گەیشتنە بەرزترین ئاستی مێژوویی

 

​ئەمڕۆ دووشەممە، 24ـی ئابی 2026، نرخەکانی زێڕ و زیو لە بازاڕەکانی جیهان و ناوخۆدا ئاستێکی بەرزی نوێیان تۆمار کرد و بەهاکانیان بە شێوەیەکی بەرچاو هەڵکشا.

​لە بازاڕە جیهانییەکاندا، نرخی هەر ئۆنسەیەک زێڕ گەیشتە 4,656.23 دۆلار، هاوکات نرخی هەر کیلۆگرامێک زێڕ بۆ 149,701.43 دۆلار بەرزبووەوە و گرامێکیش بە 149.70 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.

​لە بازاڕەکانی ناوخۆشدا، بەپێی نوێترین نرخی فەرمیی سەندیکای زێڕنگران، بەهای عەیارەکان ئاستێکی بەرزیان تۆمار کرد؛ عەیارەی 22 گەیشتە 1,051,438 دینار، عەیارەی 21 بە 1,003,646 دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت و عەیارەی 18ـیش لەسەر 860,268 دینار جێگیر بوو.

​لەلایەکی دیکەوە، لە بازاڕی جیهانیی کانزا گرانبەهاکاندا، زیو هاوشانی زێڕ ئاستێکی بەرزی تۆمار کرد. لە ئێستادا نرخی هەر ئۆنسەیەک زیو گەیشتووەتە 69.32 دۆلار، هەر کیلۆگرامێک بە 2,228.63 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت و نرخی هەر گرامێکیش بووەتە 2.23 دۆلار.

​شارەزایانی ئابووری ئاماژە بەوە دەکەن، ئەم هەڵکشانە بێپێشینەیەی نرخەکان پەیوەندی بە زیادبوونی خواست لەسەر کانزا گرانبەهاکان و چاوەڕوانییەکان بۆ بڕیارە نەختییەکانی داهاتووی بانکی ناوەندیی ئەمریکا (فیدراڵ ڕیزێرف) هەبووە. بەپێی شیکارییەکان، وەبەرهێنەران بە وریاییەوە چاودێری ئاماژەکانی دابەزاندنی ڕێژەی سوود لەلایەن فیدراڵ ڕیزێرفەوە دەکەن، کە ئەوەش فشاری لەسەر دۆلار دروست کردووە و زێڕ و زیوی وەک پەناگەیەکی ئارامتر بۆ پاراستنی سەرمایە لەم قۆناغەدا بەهێزتر کردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی

دڵشاد

‎بزشکیان: ئێران نایەوێت شەڕ فراوانتر بکات و گفتوگۆکان بەردەوامن

گوران

مۆرینیۆ: هیچ ترسێکم لە گواستنەوەکانی بارسێلۆنا نییە

یاسین