zagros news agency

ئێران دانوستانەکانی لەگەڵ ئەمریکا هەڵپەسارد


‎ئاژانسی هەواڵی تەسنیمی ئێرانی، ئەمڕۆ دووشەممە1-6-2026 ڕایگەیاند، کۆماری ئیسلامیی ئێران بڕیاری داوە گفتوگۆ و گۆڕینەوەی نامەکان لەگەڵ ئەمریکا لە ڕێگەی نێوەندگیرەکانەوە ڕابگرێت، ئەمەش بەهۆی بەردەوامبوونی شەڕ و پێکدادانەکانی نێوان ئیسرائیل و حزبوڵڵایە لە لوبنان.

‎ئەم بڕیارەی تاران دوای تێکچوونی دۆخی ئەمنیی ناوچەکە دێت. ئاژانسەکە لە زاری سەرچاوەکانی خۆیەوە بڵاویکردەوە
‎ “بەهۆی بەردەوامبوونی تاوانەکانی ئیسرائیل لە لوبنان و بەڕەچاوکردنی ئەوەی کە دۆخی لوبنان یەکێک بوو لە مەرجە پێشوەختەکانی ئاگربەست، وە بەهۆی ئەوەی ئەم ئاگربەستە لە هەموو بەرەکانی شەڕدا، بەتایبەتی لە لوبنان، پێشێل کراوە؛ شاندی دانوستانکاری ئێران بڕیاری دا کۆتایی بە دیالۆگ و گۆڕینەوەی نامەکان بهێنێت کە لە ڕێگەی لایەنی سێیەمەوە لەگەڵ واشنتن بەڕێوەدەچوون.”

‎ لە ماوەی ڕابردوودا، ئێران و ئەمریکا لە ڕێگەی چەند وڵاتێکی نێوەندگیرەوە (وەک عومان و قەتەر) پەیام و داواکارییەکانیان تایبەت بە دۆخی ناوچەکە و دۆسیەی ئەتۆمی گۆڕینەوە، بەڵام توندبوونی شەڕ لە لوبنان پرۆسەکەی بەتەواوی پەکخست.

هەواڵی پەیوەندیدار

لە ماوەیەکی نزیکدا خوێندنی ماستەر و دکتۆرا جارێکی دیکە لە کوردستاندا ده‌كرێته‌وه‌

یاسین

بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوە لەگەڵ نوێنەری هەمیشەیی عێراق لە یونێسکۆ کۆبووەوە

یاسین

بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی سێقۆڵیی ئێران، سعوودیه و چین لە تاران

یاسین