zagros news agency

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە یاسای “بەهێزکردنی تەباییی نیشتمانی و تێکەڵاوبوونی کۆمەڵایەتی” لە تورکیا دەکات

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا پێشوازی لە یاسای “بەهێزکردنی تەباییی نیشتمانی و تێکەڵاوبوونی کۆمەڵایەتی” لە تورکیا دەکات

 

ئەمەش دەقی پەیامەکەیە . ..

بە گەرمی پێشوازی لە پەسەندکردنی یاسای “بەهێزکردنی تەباییی نیشتمانی و تێکەڵاوبوونی کۆمەڵایەتی” لە پەرلەمانی تورکیا دەکەم. ئەم هەنگاوە ئازایانەیە، وەرچەرخانێکی گرنگە بەرەو بەدیهێنانی ئاشتیيه‌كی بەردەوام و ئارامى و سەقامگیری لە توركيا و ته‌واوى ناوچەکەدا.

ئێمە هەمیشە بڕوامان وایە کە ئاشتی و دیالۆگ دروستترين بژارده‌ن و سەردەمی چەک و چارەسەری سەربازی بەسەرچووە. ئەم یاسایە دەرفەتێکی گەورەیە بۆ بنیاتنانی متمانە و پێکەوەژیانی ئاشتییانەی هەموو پێکهاتەکانی تورکیا. پێويسته‌ هه‌مووان پشتگيرى لێ بكه‌ن و كار بۆ سه‌رخستنى ئاشتى بكه‌ن.

پێزانين و دەستخۆشی بۆ جەنابی سەرۆککۆماری تورکیا بەڕێز ڕەجەب تەییب ئەردۆغان و سەرجەم ئەو سه‌ركرده‌ و لایەنانە دووپات دەکەمەوە کە له‌ به‌ديهێنانى ياساكه‌دا بەشدار بوون. وەک هەمیشە پشتیوانیی تەواوی هەرێمی کوردستان بۆ سەرخستنی ئاشتی و سەقامگیری دووپات دەکەینەوە.

نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
2026/8/12

هەواڵی پەیوەندیدار

نەیمار گرێبەستەکەی لەگەڵ سانتۆس نوێکردەوە

یاسین

هاتوچۆی عێراق: لەگەڵ هەرێمی كوردستان لەبارەی تۆمارکردنی سەرپێچییەکان و وەرگرتنی غەرامەکان رێککەوتووین

یاسین

شێركۆ حه‌بیب نوێنه‌ری پارتی له‌ میسر بۆ زاگرۆس: هێزی پێشمه‌رگه‌ و حكوومه‌تی هه‌رێم ئیداره‌ی قه‌ندیل ده‌ده‌ن

یاسین