zagros news agency

سەرۆکی هەرێمی کوردستان سوپاسی یەکێتیی ئەورووپا دەکات

ئەمڕۆ یەکشەممە 2026/8/30،  نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە کلیمێنس زێمتنەر، باڵیۆزی یەکێتیی ئەورووپا لە عێراق کرد.

لە دیدارێکدا که‌  شتیفان ڤێنت، بەرپرسی نوێی نووسینگەی یەکێتیی ئەورووپا لە هەولێر ئاماده‌ی بوو، بەڕێزیان سوپاس و پێزانینی هەرێمی کوردستانی بۆ ڕۆڵ و پشتیوانیی بەردەوامی یەکێتیی ئەورووپا لە عێراق و هەرێمی کوردستان دووپات کرده‌وه‌، هه‌روه‌ها وێڕای پشتگیری، پیرۆزباییی ده‌ستبه‌کاربوونی له‌ به‌ڕێز ڤێنت کرد و هیوای سه‌رکه‌وتنی بۆ خواست.

لای خۆیه‌وه‌ زێمتنەر جه‌ختی کرده‌وه‌ که‌ یه‌کێتیی ئه‌ورووپا پابه‌ندی پشتگیری و هاوکاریکردنی عێراق و هه‌رێمی کوردستانه‌، هه‌روه‌ها خوازیاری بره‌ودانی زیاتره‌ به‌ په‌یوه‌ندییه‌کان و له‌ هه‌موو بواره‌کاندا به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ یارمه‌تیدانیان.

دۆخی ناوخۆی عێراق و هەرێمی کوردستان و دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە، تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزارەتی داد ڕێکاری نوێ بۆ بەرەنگاربوونەوەی ساختەکاریی پەنجەمۆر و ئیمزا دەگرێتەبەر

دڵشاد

سوودانی: ئه‌گه‌ر پرۆژە یاسای حه‌*شدی شه‌*عبی رانەگرم ئه‌مریكا گرووپە چە*کدارەکان بە ئامانج دەگرێت

سەڵاح

فازل میرانی په‌یامێكی پیرۆزبایی راگه‌یاند

سەڵاح