zagros news agency

ئەمشەو بۆکسەری کورد عەگید کابایێل شەڕێکی مێژوویی هەیە

ئەمشەو لە ئەڵمانیاوە جارێکی دیکە عەگید کابایێلی یاریزانی کوردی لەجیهانی بۆکس یارییەکی مێژوویی ئەنجام دەدات بەرامبەر نێڵسۆن هیسای ئەلبانی،کە ئەم یارییە یەکێک دەبێت لەو یارییە پڕ ڕووداوانەی مێژووی بۆکس چاوەڕێی دەکات و لەسەر پشتوێنی کێشی قورسی جیهانیە.

شایەنی باسە عەگید کابایێل تەمەنی 34 ساڵە و 27 شەڕی ئەنجامداوە لە جیهانی پیشەگەری بۆکس هەر هەمووی بردۆتە،کە 19 بردنەوەی بە ناکئاوت بووە و هیچ دۆڕانێکی نییە،بۆ ئەم یارییەش چاوەڕوان دەکرێت بە ستایلە تایبەتەکەی خۆی،کە لێدانە بۆ سنگ و ناوچەی بەدی ڕکابەرەکەی ببێتە کێشەیەکی گەورە بۆ هیسا.

هەرچی نێڵسۆن هیسایە تەمەنی 42 ساڵە و خاوەنی 23 بردنەوەیە،کە 21 دانەی بە ناکئاوت بووە هیچ دۆڕانێکی نییە، لەیاری ڕابردووشی توانی لە ڕاوندی یەکەم ڕکابەرەکەی ناکئاوت بکات،ئەمەش زیاتر هێز و تینی داوەتە شەڕەکەی ئەمشەوی بەرامبەر نوێنەرە کوردەکەی ئەڵمانیا.

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

خولی ئینگلتەرا.. جەنگی جەنگی سیتی و ئارسناڵ لە سوودی لیڤەرپوول کۆتاییهات

یاسین

دەستەی ئامار و مێژووی نێودەوڵەتی تۆپی پێ باشترین پێکهاتەی مۆندیالی 2026ی بڵاوکردەوە

ahamd.luqman

محمەد سەڵاحیش کراوەتە ئامانج و بەرەو سعودیە

یاسین