zagros news agency

یانەی کریستاڵ پاڵاس دەیەوێت جواو گۆمێز بەرەو ڕیزەکانی بگوازێتەوە

 

یانەی کریستاڵ پاڵاس ئارەزووی خۆی بۆ گواستنەوەی جواو گۆمێزی بەرازیلی و یاریزانی ناوەراستی یانەی وۆڵڤس دەربڕیوە.

 

پێشبینی دەکرێت ئەم یاریزانە تەمەن ٢٥ ساڵە دوای دابەزینی یانەکەی بۆ خولی پلە یەکی ئینگلیزی (چامپیۆنشیپ)، یاریگای مۆلینۆ بەجێبهێڵێت.

 

لەم چوارچێوەیەدا کریستاڵ پاڵاس پەیوەندی سەرەتایی لەگەڵ بریکاری کارەکانی گۆمێزدا ئەنجامداوە، یانەی وۆڵڤسیش داوای بڕی ٤٠ ملیۆن پاوەند دەکات بەرامبەر بە دەستبەرداربوون لەو یاریزانە.

 

لە لایەکی دیکەوە یانەی ئەتلەتیکۆ مەدریدیش چاودێری دۆخی ئەم یاریزانە دەکات و وەک کاندیدی بەهێز بۆ بەدەستهێنانی دەبینرێت، چونکە دەیانەوێت هێڵی ناوەراستی خۆیان بەهێزتر بکەن. هەرچۆنێک بێت، بەهۆی ئەوەی ئەتلەتیکۆ مەدرید چاویان لەسەر ئێدێرسۆنی یاریزانی ئەتڵانتاشە، ئەمە ڕەنگە دەرفەت بۆ کریستاڵ پاڵاس و یانەکانی دیکەی خولی نایابی ئینگلیزی بڕەخسێنێت تا بتوانن گرێبەست لەگەڵ گۆمێزدا ئیمزا بکەن.

 

شایەنی باسە دەرگای گواستنەوەی یاریزانان بۆ وەرزی هاوینەی ئەمساڵ لە ١٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٦ دەکرێتەوە و لە ٣١ی ئابی ٢٠٢٦ کۆتایی دێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئینریکی؛ بەردەوام بیر لە بردنەوە دەکەینەوە

یاسین

کاتی گەڕانەوەی یانەی هەولێر بۆ یاریگای خۆی دیاریکرا

یاسین

جامی کاراباو.. مانچستەر یونایتد بە ئەنجامێکی مەزن و چاوەڕواننەکراو بردیەوە

یاسین