zagros news agency

فیفا بە بڕە پارەیەکی زۆر قەرەبووی بەرشەلۆنە دەکاتەوە

سەرەڕای ئەوەی یانەی بەرشەلۆنە لە ماوەی رابردوودا بەهۆی پێکانەکەی فرینکی دی یۆنگ لە مۆندیالدا تووشی کێشەی تەکنیکی بووەتەوە، بەڵام بەگوێرەی یاساکانی یەکێتی تۆپی پێی جیهان، فیفا پابەندە بە قەرەبووکردنەوەی دارایی یانەکە.

دی یۆنگ کە پێشبینی دەکرێت نزیکەی چوار مانگ لە یاریگاکان دووربکەوێتەوە، بووەتە هۆی ئەوەی فیفا بە پێی ئەو یاسایەی کە بۆ هەر رۆژێک بڕی 20 هەزار یۆرۆ بۆ یانە زیانلێکەوتووەکان تەرخان دەکات، قەرەبووی بەرشەلۆنە بکاتەوە.

بەپێی زانیارییەکانی رۆژنامەی سپۆرت، قەبارەی قەرەبووەکە پەیوەستە بە ماوەی دوورکەوتنەوەی یاریزانەکە؛ ئەگەر پێکانەکە تەنها پێویستی بە چوار مانگ پشوودان بێت، ئەوا بەرشەلۆنە بڕی یەک ملیۆن و پێنج سەد هەزار یۆرۆ وەردەگرێت.

لە حاڵەتێکیشدا کە پێکانەکە ئاڵۆزتر بێت و پێویستی بە نەشتەرگەری هەبێت و ماوەی دوورکەوتنەوەکە بۆ شەش مانگ درێژ ببێتەوە، بڕی قەرەبووەکە بۆ دوو ملیۆن یۆرۆ بەرز دەبێتەوە.

ئەم رێکارە یاساییە لە فیفاوە بۆ دڵنیابوونەوەیە لە پاراستنی مافی ئەو یانانەی کە یاریزانەکانیان لە کاتی بەشداریکردنیان لە یارییە نێودەوڵەتییەکاندا تووشی پێکان دەبن و بۆ ماوەی زیاتر لە 28 رۆژ لە یاریگاکان دادەبڕێن.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

خولە بەهێزەکان.. خشتەی یارییەکانی ئەمڕۆ هەینی

یاسین

یەکەم کۆمێنتی خوان گارسیا دوای گەیشتن بە بەرشەلۆنە

یاسین

هالاند شەوێکی کارەساتبارانەی بەسەر برد

یاسین