فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا، ڕایگەیاند: «ئەنجومەن کۆبوونەوەکەی خۆی بۆ ڕۆژی سێشەممەی داهاتوو هەڵگرت».
وتیشی: «ئەنجومەن خوێندنەوەی یەکەمی بۆ پێشنیازەیاسای چاودێریکردنی نەوجەوانان و خوێندنەوەی یەکەمی بۆ پێشنیازەیاسای هەموارکردنی دووەمی یاسای موختارەکان ژمارە (۱۳)ی ساڵی ۲۰۱۱ کۆتایی پێ هێنا، سەرەڕای کۆتاییهێنان بە ڕاپۆرت و تاوتوێکردنی پێشنیازەیاسای هەموارکردنی بیست و دووەمی یاسای راژه ژمارە (۲۵)ی ساڵی ۱۹۶۰».
ئاماژەی بەوەش دا: «ئەنجومەن بڕیاری دا کۆبوونەوەکەی بۆ ڕۆژی سێشەممەی داهاتوو دوا بخات».
پێشتر فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، کارنامەی دانیشتنی ژمارە (٨)ی وەرزی یاسادانانی بڵاوکردەوە، کە بڕیار بوو ئهمڕۆ یەکشەممە، ڕێکەوتی ٩ی ئابی ٢٠٢٦ بەڕێوەبچێت.
بەپێی کارنامە بڵاوکراوەکە، دانیشتنەکە لە کاتژمێر (١:٠٠)ی پاشنیوەڕۆ دەستپێدەکات و سێ بڕگەی سەرەکی لەخۆدەگرێت:
١. یاسای چاودێری نەوجەوانان: تەواوکردنی خوێندنەوەی یەکەم بۆ پێشنیازی یاسای چاودێری نەوجەوانان، کە لەلایەن چەندین لیژنەی پەیوەندیدارەوە (کار، ڕێکخراوەکانی
کۆمەڵگەی مەدەنی، خزمەتگوزاری فیدراڵی، لاوان و وەرزش) ئامادەکراوە.
٢. یاسای موختارەکان: خوێندنەوەی یەکەم بۆ پێشنیازی هەمواری دووەمی یاسای موختارەکان ژمارە (١٣)ی ساڵی ٢٠١١، کە ئامانج لێی ڕێکخستنەوەی کاروباری موختارەکانە
لە پارێزگاکان.
٣. یاسای میلاک: خوێندنەوەی دووەم (ڕاپۆرت و تاوتوێکردن) بۆ پێشنیازی هەمواری بیست و دووەمی یاسای میلاک ژمارە (٢٥)ی ساڵی ١٩٦٠، کە یەکێکە لە یاسا گرنگەکان بۆ
ڕێکخستنی پلە و میلاکاتی فەرمانبەران.
ئەم دانیشتنە لە چوارچێوەی هەوڵەکانی پەرلەماندایە بۆ یەکلاکردنەوەی ئەو پڕۆژەیاسایانەی کە پەیوەندی ڕاستەوخۆیان بە ژیانی هاوڵاتیان و ڕێکخستنەوەی دامەزراوەکانی دەوڵەتەوە هەیە.

