zagros news agency

ئەنتۆنی هۆپکینس لە تەمەنی 88 ساڵیدا ئەلبوومێکی ئۆرکێسترایی بڵاودەکاتەوە

ئەنتۆنی هۆپکینس، ئەکتەر و ئاوازدانەری جیهانی و خاوەنی دوو خەڵاتی ئۆسکار، واژۆی لەسەر گرێبەستێک کردووە بۆ بڵاوکردنەوەی یەکەمین ئەلبووم موزیکی خۆی.

ئەم پڕۆژەیە لایەنێکی جیاوازی ڕووخساری ئەم هونەرمەندە نیشان دەدات، چونکە موزیک خولیای یەکەمی بوو پێش ئەوەی نواندن بیگەیەنێتە جیهانیبوون.

ئەو بەردەوام بە نھێنی خەریکی داڕشتنی پارچە موزیک بوو، تا دواجار بڕیاری دا لە ڕێگەی ئەلبوومی “Life Is a Dream” بیبەخشێتە گوێگران.

کۆمپانیای Decca Classics ڕایگەیاند، گرێبەستی لەگەڵ ئەنتۆنی هۆپکینس واژۆ کردووە بۆ بڵاوکردنەوەی کۆمەڵێک بەرهەمی ئۆرکێسترای ڕەسەن.

بڕیارە ئەلبوومەکە لە 21ی ئابی 2026 بڵاوبکرێتەوە، کە بیرەوەرییە کەسییەکانی و پەیوەندی بە نیشتمان و خێزانەکەیەوە نیشان دەدات.

تۆمارکردنی ئەلبوومەکە لەلایەن مايسترۆ گۆستافۆ دۆدامێل بەڕێوەدەچێت.

هاوکات لەگەڵ ئەم ڕاگەیاندنە، یەکەمین پارچە موزیکی بە ناوی “Bracken Road” بڵاوکردەوە، کە بەشێکە لە بەرهەمی “1947: Suite for Solo Piano and Orchestra”.

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕێكخراوى شه‌فافییه‌تى نێوده‌وڵه‌تی: عێراق یه‌كێكه‌ له‌ وڵاته‌ گه‌نده‌ڵه‌كانى جیهان

سەڵاح

سەرۆکی حکومەت سەرەخۆشی لە سەرۆک وەزیرانی پێشووتری فیدرال دەکات

یاسین

کۆمپانیای ئێنتێڵ نەوەی دووەمی پرۆسێسەری خۆی راگەیاند

یاسین