zagros news agency

لە ڕووداوێکی شێلاندا کەسێکی 42 ساڵ گیانی لەدەست دا

بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، لە ڕووداوێکی هاتووچۆی دڵتەزێندا لە نێو سەنتەری شاری ئاکرێ، ئۆتۆمبێلێک لە هاووڵاتییەکی تەمەن 42 ساڵی دا کە پیشەی پاسەوان بووە و بەهۆیەوە دەستبەجێ گیانی لەدەست دا.

​بەپێی زانیارییەکانی سەرچاوەیەکی ئاگادار لە قەزای ئاکرێ، راگەیاندووە: هاووڵاتییەکە ناوی (جەعفەر حاجی)یە، تەمەنی 42 ساڵە و پیشەی پاسەوان بووە، ڕووداوی شێلانەکە لە نێو سەنتەری شاری ئاکرێ و لە نزیک ترافیک لایتی ئازادی ڕوویداوە، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە، ناوبراو دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.

​دوای ڕووداوەکە، تەرمی قوربانییەکە گواستراوەتەوە بۆ پزیشکی دادوەری، و هێزە ئەمنییەکان و لایەنە پەیوەندیدارەکانی هاتووچۆ لێکۆڵینەوەیان لە چۆنیەتی ڕووداوەکە و دەستبەسەرکردنی شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە دەستپێکردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

جەنگی ئێران بابەتی سەرەکیی کۆبوونەوەی یەکێتتی ئەوروپا لە بڕوکسێلە

یاسین

سەرۆکی حکومەت: بە هیچ جۆرێك واز لە هیچ مافێكی دەستوورییمان ناهێنین

دڵشاد

زەوی بەسەر پێشمەرگە و فەرمانبەران دابەش دەکرێت

یاسین