zagros news agency

پاسپۆرتی عێراق سێیەم خراپترین پاسپۆرتە لەسەر ئاستی جیهان

بەگوێرەی تازەترین ڕیزبەندیی دامەزراوەی “هێنلی”ی بەریتانی کە تایبەتە بە کارووباری گەشتوگوزار و نیشتەجێبوون، پاسپۆرتی عێراق کەوتووەتە لیستەی خراپترین پاسپۆرتەکانی جیهان و پلەی سێیەمی لە کۆتاییەوە وەرگرتووە، لە دوای پاسپۆرتەکانی ئەفغانستان و سوریا.

بەپێی هەمان ڕیزبەندی، پاسپۆرتی وڵاتی سەنگاپوور بە باشترین پاسپۆرت لەسەر ئاستی جیهان دەستنیشان کراوە؛ بە شێوەیەک کە هەڵگرەکەی دەتوانێت بێ وەرگرتنی ڤیزا سەردانی 192 وڵات بکات.

لە بەشێکی دیکەی ڕیزبەندییەکەدا، وڵاتانی ژاپۆن، کۆریای باشوور و ئیمارات لە پلە پێشەنگەکاندا دێن و هاووڵاتییانیان دەتوانن بێ ڤیزا گەشت بۆ 188 وڵات بکەن، لە دوای ئەوانیش پاسپۆرتی سوید بە هەمان ژمارە لە لیستەکەدا دێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

کاسیمیرۆ مان یونایتد جێدەهێلێت

یاسین

خولی ئیتاڵیا.. ئینتەر سێ خاڵ و سەرکەوتنێکى گرنگی بەدەستهێنا

یاسین

سه‌رۆك بارزانی له‌گه‌ڵ به‌شێك له‌ جه‌ماوه‌ر و چین و توێژه‌كانی دهۆك كۆبووه‌وه‌

سەڵاح