بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم ڕایگەیاند؛ ئەمڕۆ سێشەممە 11-08-2026، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و هەندێک کات دەگۆڕێت بۆ نیمچەهەور. پلەکانی گەرما بەراورد بە دوێنێ کەمێک بەرز دەبنەوە و لە هەندێک ناوچەش نزیک دەبنەوە، خێرایی با مامناوەند دەبێت (15-20) کم/ک بە ئاراستەی باکووری ڕۆژهەڵات، مەودای بینینیش لە نێوان (8-9) کم دەبێت.
هاوکات کەشوهەوای سبەی چوارشەممە 12-08-2026، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت؛ پێشبینیش دەکرێت پلەکانی گەرما کەمێک بەرز ببنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکان. خێرایی با مامناوەند دەبێت (10-20) کم/ک، مەودای بینینیش لە نێوان (9-10) کم دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ و سبەی:
هەولێر: ئەمڕۆ 42 | سبەی 43
سلێمانی: ئەمڕۆ 40 | سبەی 40
دهۆک: ئەمڕۆ 40 | سبەی 41
هەڵەبجە: ئەمڕۆ 43 | سبەی 43
گەرمیان: ئەمڕۆ 46 | سبەی 46
زاخۆ: ئەمڕۆ 42 | سبەی 42
چەمچەماڵ: ئەمڕۆ 43 | سبەی 43
ئاکرێ: ئەمڕۆ 42 | سبەی 42
پیرمام: ئەمڕۆ 40 | سبەی 40
حاجی ئۆمەران: ئەمڕۆ 32 | سبەی 32

