به‌رێوه‌به‌ری گشتی رێگاوبان و ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردنی هه‌ولێر باس له پرۆژه‌ی دووسایدی هه‌ولێر كۆیه ده‌كات و زانیاری ده‌خاته‌روو ئاماژه به‌وه‌شده‌كات كه پێش ماوه‌ی دیاریكراویخۆی پرۆژه‌كه به‌رووی هاووڵاتیانی كوردستان ده‌كرێته‌وه و به‌شێوه‌یه‌كی زۆر ستانداری نێوده‌وڵه‌تی كاری له‌سه‌ر كراوه كه‌ره‌چاوی پاراستنی گیانی شۆفێران كراوه.
پڕۆژەی ستراتیژیی دوو سایدی هەولێر – کۆیە، کە لەلایەن کۆمپانیای “ئاوزان”ەوە بە ستانداردی نێودەوڵەتی و لە ماوەی 1275 رۆژدا جێبەجێ دەکرێت، وەرچەرخانێکی گەورە لە کەرتی رێگاوبانی هەرێمی کوردستان دروست دەکات.ئەم پڕۆژەیە لە سەرەتای ساڵی 2025ەوە بە دیزاینێکی نوێ دەستی پێکردووە، گۆڕانکاری لە تەواوی پڕۆژەکەدا کرا بە سێ رێڕەو بۆ هەر سایدێک بە پانی 12 مەتر و زیادکردنی 11 بەرزەپرد و ژێرپرد، کە بە سێ چین و بە ئەستووری 22 سانتیمەتر قیرتاو دەکرێت.
هونه‌ر نووری، به‌رێوه‌به‌ری گشتی رێگاوبان و ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردنی هه‌ولێر، بۆ زاگرۆس گوتی: “پرۆژه‌ی رێگای هه‌ولێر كۆیه 37 كیلۆمه‌تر بوو ئێستا بوه‌ته 48 كیلۆمه‌تر واته 11كیلۆمه‌تری دیكه‌ی بۆ زیاد كرا كه له‌م 11 كیلۆمه‌تره 3 كیلۆمه‌تری تایبه‌ته به‌ستنه‌وه‌ی شه‌قامه‌كه به‌شه‌قامی 60 مه‌تری كۆیه بریاره له‌ماوه‌ی 3ساڵ و نیو ئه‌م پرۆژه ته‌واو بكرێت به‌ڵام ئومێد وارین زووتر له‌و كاته‌ی بۆی دیاری كراوه ته‌واو بكرێت.
له‌باره‌ی ورده‌كاری پرۆژه‌كه رایگه‌یاند: جگه له تونێلی هه‌یبه سوڵتان ئه‌م پرۆژه‌یه 4 قۆناغه، به‌ڵام له ئێستادا پلانه‌كه گۆڕاوه كراوه‌ته‌وه دوو قۆناغ به‌هۆی ئه‌م پرۆژه‌وه رێگای هه‌ولێر بۆ كۆیه 30 ده‌قه كه‌متر ده‌بێته‌وه‌و به‌شێوه‌یه‌كی ستانداری نێوده‌وڵه‌تی ده‌كرێت ئه‌م شه‌قامه ئه‌وه‌نده ستانداره ده‌توانێرێت 3 ساید ئۆتۆمبێل هاتووچۆ بكات و ئومێد ده‌كرێت له ساڵی نیوی داهاتوو به‌شێكی بخرێته خزمه‌تی خه‌ڵكه‌وه و ئێستا له قۆناغی یه‌كه‌می پرۆژه‌كه ده‌ستمان كردووه به قیروتاوكردنی، شه‌قامه‌كان هه‌موو ستاندارێكی نێوده‌وڵه‌تی تێدایه و سه‌رجه‌م سورانه‌وه‌كان به ئۆڤه‌ر پاس و ئه‌نده‌ر پاس به‌كارهێنراوه هیچ سورانه‌وه‌یه‌كی تێدا نییه كه ببێته هۆی روودانی هاتووچۆ، به‌تایبه‌ت گوند نشینان به سه‌لامه‌تی ده‌توانن كار رۆژانه‌یان بكه‌ن له‌شه‌قامه‌كان ده‌په‌رنه‌وه به‌بێ ترس.
گوتیشێ: “كۆی تێچوی پرۆژه‌كه 700 ملیار دیناره 7 پردی تێدایه له‌گه‌ڵ به‌رزه پردێك كه درێژیه‌كه‌ی 250 مه‌تره ئه‌مه گه‌وره‌ترین پرده له‌سه‌ر رێگاكه.

