مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان پرسەنامەیەك بۆ كۆچی دوایی مەلا جەرجیس هەولێری زانای ئایینی و كەسایەتی ناسراوی شاری هەولێر بڵاو كردەوە.
دەقی پرسەنامەكەی سەرۆكی حكوومەت بۆ كۆچی دوایی مەلا جەرجیس هەولێری:-
بۆ کۆچی دوایی زانای ئایینی و کەسایەتیی ناسراوی هەولێر، مامۆستا مەلا جەرجیس ئیبراهیم هەولێری، پرسە و سەرەخۆشی لە کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکەی و زانایانی ئایینی کوردستان و دۆست و ئاشنایانی دەکەم و هاوبەشی خەمیانم .
خودای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە بنەماڵەکەی ببەخشێت.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان

