ئەمڕۆ شەممە، 15ـی ئابی 2026، قاسم عەبوودی، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق بە سەرۆکایەتیی شاندێکی باڵای ئەمنی گەیشتە شاری هەولێر.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی فەرمیی نووسینگەی راوێژکاریی ئاسایشی نیشتمانی، ئەم سەردانەی قاسم عەبوودی و شاندە یاوەرەکەی لەسەر ڕێنمایی و ڕاسپاردەی ڕاستەوخۆی سەرۆکوەزیرانی عێراق، عەلی فالح زەیدی ئەنجامدراوە.
سەردانەکە لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکاندایە بۆ پەرەپێدانی هەماهەنگیی ئەمنی لە نێوان حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی هەرێمی کوردستان.
چاودێران پێشبینی دەکەن لەم سەردانەدا، شاندە باڵاکەی بەغدا لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان کۆببنەوە بۆ تاوتوێکردنی دۆخی ئەمنیی ناوچەکە، ئاسایشی سنوورەکان و چڕکردنەوەی هەوڵە هاوبەشەکانی نێوان هەردوولا.

