zagros news agency

بەفەرمی شیرۆ ئیمۆبێلی وازهێنانی لەیاری کردن ڕاگەیاند

ئەمڕۆ لەڕاگەیاندراوێکی فەرمیدا شیرۆ ئیمۆبێلی ئەستێرەی تۆپی پێی ئیتاڵیا وازهێنانی خۆی لە یاری کردن ڕاگەیاند و ئاشکرای کرد ئێرە کۆتایی ئەو وێستگەیە،کە سەردەمانێکی زۆرە لەپێناویدا جەنگاوە و هەوڵ دەدات لێرەوە کاتەکانی خۆی بۆ خێزانەکەی تەرخان بکات،سوپاسی هەموو کەسانەی کرد لەسەرەتاوە متمانەیان پێکرد و هاوکاری بوون.

ئیمۆبێلی یەکێکە لەو ئەستێرانەی ئیتاڵیا وەکو گۆڵکارێکی نموونەیی خۆی نیشانی هەموواندا و لەگەڵ یانەکانی لازیۆ و دۆرتمۆند و یۆڤانتۆس ئاستێکی بەرزی پێشکەش کرد،لەساڵی 2019 بووە گۆڵکاری خولی ئیتاڵیا بەتۆمار کردنی 36 گۆڵ و بووە براوە خەڵاتی پێڵاوی ئاڵتوونی وەکو گۆڵکاری ئەوروپا،لە ساڵی 2021 لەگەڵ ئیتاڵیا توانی یۆرۆ بباتەوە.

ئیمۆبێلی تەمەن 36 ساڵ لەسەرەتاکانی گەنجیدا ڕوویکردە یۆڤانتۆس و لەوێدا هەنگاوێکی گەورەینا بۆ دانانی بناغەیەکی پتەوی کاروانی وەرزشی خۆی،سەردەمی یاری کردنی لەگەڵ یانەی لازیۆ باشترین ساتەکانی یاری کردنی بووە و گۆڵکاری مێژوویی ئەو یانەیە بەتۆمار کردنی 207 گۆڵ لە 340 یاری.

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

پرێمەرلیگ.. کریستاڵ پاڵاس بە ئەنجامێکی گەورە مانچستەری تووشی شوککرد

یاسین

ڕەنگە بەرشەلۆنە بەهۆی بەرداغیەوە دەستبەرداری گواستنەوەی کاردۆسۆ بێت

یاسین

فڕۆکەکەی هەڵبژاردەی بەڕازیل تەنها بەیەک یاریزانەوە دەگەڕێتەوە

sarkar