زیندانییەک لە زیندانی لانتن لە بەلجیکا هەوڵیدا لە رێگەی کلینیکی زیندانەوە هەڵبێت، بەڵام هەوڵەکەی بە شکست کۆتاییهات و ناچار بوو داوای یارمەتی لە تیمەکانی فریاگوزاری بکات.
بەپێی راپۆرتێکی ئاڕ تی ئێڵـی بەلجیکی، زیندانییەکە کە تەمەنی 20 ساڵە، لە کاتی گواستنەوەی بۆ کلینیکی زیندان دەرفەتەکەی قۆستەوە و بەسەر ئامێری گەرمکەرەوەیەکدا سەرکەوت بۆ ئەوەی بگاتە بنمیچی هەڵواسراو و لەوێشەوە دزە بکاتە ناو رێڕەوی تەکنیکی.
رێڕەوە تەکنیکییەکە بە خێرایی بۆ ئەو زیندانییە بوو بە تەڵە، چونکە نەیتوانی نە بەرەو پێشەوە بچێت و نە بگەڕێتەوە. بەڕێوەبەرایەتی زیندانەکە لە دۆزینەوەی شوێنەکەی تووشی کێشە بوو، تا ئەو کاتەی تیمی فریاگوزاری دوای کاتژمێر و نیوێک گەڕان، توانییان شوێنەکەی دەستنیشان بکەن.
تیمی ئاگرکوژێنەوە ناچار بوون بەشێک لە بنمیچی هەڵواسراوی زیندانەکە بشکێنن بۆ ئەوەی رێگەیەک بۆ رزگارکردنی دروست بکەن. زیندانییەکە لە کاتی چاوەڕوانیکردنی رزگارکردنیدا داوای لە تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە کرد پێیەکانی ببڕن بۆ ئەوەی کۆتایی بەو دۆخە بهێنن، بەڵام تیمەکان بەبێ هیچ زیانێکی گیانی رزگاریان کرد و بۆ پشکنینی پزیشکی رەوانەی نەخۆشخانەیان کرد.
زیندانییەکە کە سزای 5 ساڵ زیندانیکردنی بەسەردا سەپێنراوە و بڕیاربوو ساڵی 2031 ئازاد بکرێت، دوای تەواوبوونی پشکنینەکان گەڕێنرایەوە ژێر دەستی دەسەڵاتداران. بەڕێوەبەرایەتی زیندانەکە روونی نەکردووەتەوە ئایا ئەو هەوڵە دەبێتە هۆی زیادکردنی سزای زیندانیکردنەکەی یان نا.
لانتن بە یەکێک لە گەورەترین کۆمەڵگە سزاییەکانی بەلجیکا دادەنرێت. ئەم دامەزراوەیە بەشەکانی گیراوان، سزادراوان، ژنان، لەگەڵ باڵێکی پزیشکی دەروونی و کلینیکێک لەخۆ دەگرێت. پلانەکەی زیندانییەکە کە ویستی لە رێگەی کلینیکەکەوە ئازاد ببێت، لە کۆتاییدا بووە هۆی ئەوەی رەنگە وادەی ئازادبوونەکەی لە ساڵی 2031

