لویس ئینریکی پێش رووبەڕووبوونەوەی لانس جەختی کردەوە کە بەهێزکردنی پێکهاتەکە بە هێنانی یاریزانی نوێ بە مانای بێمتمانەیی بەرامبەر یاریزانە هەبووەکان نایەت، بەڵکو بڕیارێکی پێویستە بۆ بەخشینی وزە، عەقڵیەت و فۆرمێکی جیاواز تاوەکو یانەکە لەسەر ڕێڕەوی بەردەوامی بردنەوەی نازناوەکان بمێنێتەوە.
هەروەها خۆشحاڵیی خۆی بە ئارەزووی بەرز و زۆری یاریزانان بۆ پەیوەندیکردن بە پاری سان جێرمانەوە دەربڕی و ئاماژەی بەوە دا کە هەڵبژاردنی یاریزانان پشت بە مەرج و پرۆفایلی جیاواز دەبەستێت نەک بەخت و ڕێکەوت.
ئینریکی ئەوەشی ئاشکرا کرد کە لە تۆپی پێدا ساتەکانی سەرکەوتن کورتن و بۆ هەمیشە ناخایەنن، بۆیە دەبێت لە جاران وریاتر بن، و سەەرەڕای بوونی زۆر یاریزانی خاوەن کوالیتی بەرز کە دەیانەوێت بێنە پاریس، بەڵام بۆ ئەوان قورسە ئەو پرۆفایلە بدۆزنەوە کە بە تەواوی لەگەڵ عەقڵیەت و شێوازی یاریکردنیاندا بگونجێت.
ڕاهێنەرەکە لە کۆتاییدا بەخێرهاتنی فیران تۆرێسیشی کرد و بە یاریزانێکی گرنگ بۆ پلانەکانی ناوی برد، و دووپاتی کردەوە کە ئامانجیانە جامی سوپەری فەرەنسا ببەنەوە، هەرچەندە ئەرکیان بەرامبەر لانس قورس دەبێت.

