zagros news agency

بارهەڵگرە بێ شۆفێرەکان بە فەرمی تاقیکردنەوەیان لەسەر ڕێگا سەرەکییەکانی کالیفۆڕنیا دەستپێکرد

 

بەڕێوەبەرایەتیی ئۆتۆمبێلە گەورەکان لە کالیفۆڕنیا بە فەرمی مۆڵەتی تاقیکردنەوەی بارهەڵگرە گەورە سەربەخۆکانی بە دوو کۆمپانیای پێشەنگی ئەم بوارە دەبەخشێت کە ئەوانیش کۆمپانیاکانی Aurora Innovation و Kodiak AIn.

لەم قۆناغەی سەرەتادا هەرچەندە بارهەڵگرەکان بە سیستەمی ژیریی دەستکرد کاردەکەن بەڵام بەپێی یاسای مۆڵەتەکە دەبێت شۆفێرێکی مرۆڤ لە پشتی سوکانەکەوە بێت بۆ چاودێریکردن و دەستوەردان لە کاتی پێویستدا
کۆمپانیاکان دەبێت لانیکەم ٥٠٠ هەزار میڵ تاقیکردنەوە بە ئامادەبوونی شۆفێر ئەنجام بدەن بەرەو پێشپەڕین بۆ قۆناغی داهاتوو کە تاقیکردنەوەی تەواو بێشۆفێرە.

هۆکارەکانی کاراکردنی ئەم سیستەمە

سەرەکیترین هۆکاری پەنابردن بۆ ئەم تەکنەلۆژیایە چارەسەرکردنی کێشەی کەمیی شۆفێری بارهەڵگر و کەمکردنەوەی ڕووداوەکانی هاتوچۆی سەر ڕێگاکانە کە بەهۆی ماندوێتی و بێئاگایی مرۆڤەوە ڕوودەدەن.

سوودەکانی بۆ کۆمپانیاکان

ئەم تەکنەلۆژیایە ڕێگە بە کۆمپانیاکان دەدات بارهەڵگرەکانیان بەردەوام و بۆ ٢٤ کاتژمێر لە کاردا بن بەبێ پێویستی بە پشوو هەروەها تێچووی مووچە و سووتەمەنی بە شێوەیەکی بەرچاو کەم دەکاتەوە.

سوودەکانی بۆ حکومەت
حکومەتی کالیفۆڕنیا لە ڕێگەی ئەم هەنگاوەوە ئامانجیەتی ئاستی سەلامەتیی شاڕێکان بەرز بکاتەوە و قەرەباڵغی کەم بباتەوە و ویلایەتەکە بکاتە ناوەندی سەرەکیی نوێگەریی ئابووری و تەکنەلۆجی لە جیهاندا.

ئەم بڕیارەی کالیفۆڕنیا دوای نوێکردنەوەی یاساکانی ناوەڕاستی ساڵی ٢٠٢٦ هات بەڵام ڕووبەڕووی ناڕەزایەتی سەندیکاکانی شۆفێرانی بارهەڵگر بووەتەوە بەهۆی ترسیان لە دەستدانی هەلی کار.

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزارەتی ناوخۆ چەند ڕێنماییەکی بۆ دەنگدانی گشتی بڵاو کردەوە

سەڵاح

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا کەمێک پاشەکشەیان بەخۆوە بینی

سەڵاح

سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە پاڵەوانی کورد (بادین حەسۆ) دەکات

یاسین