بە نووسراوێکی فەرمی، وەزارەتی تەندروستی داوای لە وەزارەتی ناوخۆ کرد، ڕێکاری پێویست بۆ داخستنی ئەو پەیج و هەژمارانە بگیرێتە بەر کە پڕوپاگەندە بۆ بەناو گیادەرمانەکان و بابەتی جوانکاری و بەهێزکردنی حەزی سێکسی دەکەن، بە هۆی ئەوەی دژی دۆخی تەندروستی و ئابووریی هاووڵاتییانە.