zagros news agency

دەزگای خێرخوازیی بارزانی: خەڵاتەکەی پاپا دانپێدانانێکی نێودەوڵەتییە بۆ ڕۆڵی سەرۆک بارزانی

دەزگای خێرخوازیی بارزانی پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی سەرۆک بارزانی کرد بەبۆنەی وەرگرتنی نیشانی باڵای ڕێزلێنانی قەداسەتی پاپای ڤاتیکان، و ئەم هەنگاوەی وەک ڕێزگرتن لە مێژووی ناوبراو لە پاراستنی بەهاکانی پێکەوەژیان و مافی پێکهاتەکان وەسف کرد.

لە بەیاننامەیەکدا کە ڕۆژی 21ی ئابی 2026 بڵاوکراوەتەوە، دەزگاکە ئاماژەی بەوە کردووە کە وەرگرتنی ئەم نیشانە باڵایە، دانپێدانانێکی نێودەوڵەتییە بۆ هەوڵ و تێکۆشانی مەسعود بارزانی وەک چەترێکی کۆکەرەوە بۆ هەموو پێکهاتەکانی کوردستان، عێراق و ناوچەکە. دەزگای خێرخوازیی بارزانی جەختی لەوە کردەوە کە پشتیوانییەکانی بارزانی وەک ڕابەر و مەرجەع، هەمیشە پاڵنەر بووە بۆ ئەوان تاوەکو بە گیانێکی مرۆڤدۆستانە و بەبێ جیاوازی، هاوکاری و پارێزگاری لە مافی هەموو پێکهاتەکان بکەن.

ئەم ڕێزلێنانەی ڤاتیکان بۆسەرۆک بارزانی لە کاتێکدایە کە هەرێمی کوردستان لە ساڵانی ڕابردوودا، بەتایبەت دوای هێرشەکانی داعش، بووەتە پەناگەیەکی ئارام بۆ هەزاران ئاوارەی مەسیحی و پێکهاتە ئایینی و نەتەوەییەکانی تر. ڤاتیکان پێشتریش چەندین جار ستایشی کولتووری لێبوردەیی و پێکەوەژیانی لە هەرێمی کوردستان کردووە، کە تێیدا پێکهاتەکان توانیویانە لە ناو جەرگەی ململانێ ناوچەییەکاندا ناسنامە و مافەکانیان بپارێزن.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەمریکا و سعودیە لە ناو عێراق وەڵامی هێرشەکانی ئێرانیان دایەوە

یاسین

له‌ بۆردومانێكی سوپای ئیسرائیلدا بۆ سه‌ر ناوچه‌یه‌كی لوبنان 10 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا

سەڵاح

ئەمشەو عەگید کابایێلی ئەفسانەی بۆکسی کوردی یاریەکی مێژوویی هەیە

یاسین