نوێنەری حکومەتی هەرێم لە لیژنەی جێبەجێکاری ماددەی 140 لەبەغدا باس له گواستنه‌وه‌ی فۆرمی خۆراك و دامه‌زراندن ده‌كات له سنووری ماده‌ی 140 و ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ده‌بێت رێگری بكرێت له به‌عه‌ره‌ب كردنی سنووری كه‌ركووك.
له‌سه‌ر ئه‌و مه‌ترسیانه‌ی رووبه‌رووی ناوچه‌كانی سنووری مادده‌ی 140 ده‌بێته‌وه به‌تایبه‌ت پرسی ته‌عریب.دژوار فایەق نوێنەری حکومەتی هەرێم لە لیژنەی جێبەجێکاری ماددەی ١٤٠ لەبەغدا بۆ ئاژانسی زاگرۆس گوتی: “هیچ کەسێک مافی دامەزراندنی نیە لە ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم ئەگەر بێت و ناوی لە تۆماری ساڵی ١٩٥٧ دا نەبێت.
لە درێژەی قسەکانیدا وتیشی بابەتی کڕینی خانوو و زەوی و زار مافی هەموو هاوڵاتیەکی کورد و عەرەبە لە ناوچە جیاجیاکانی کوردستان و عێراق بیکڕن بەڵام دەبێت ڕێگری بکرێت لە کواستنەوەی فۆڕمی خۆراک و بەژداربوونیان لە پڕۆسەکانی هەڵبژاردن بە تایبەتی لە کەرکوک و ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم
دژوار فایەق ئاماژەی بەوەشدا : ئێمە دژی بە عەرەب کردنین ، ئەمانەوێ بە یاسا و بە دەستور ماددەی 140 چارەسەربێت و پڕۆسەی بە عەرەبکردن چاک بکەینەوە و حەق بۆ خاوەن ماف بگەڕێنینەوە

