zagros news agency

کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان گۆڕانکاری لە ناوی بەربژێرێکی دەرچووی پەرلەماندا دەکات

 

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بڕیارەکانی ئەنجوومەنی کۆمیسیارانی لەبارەی گۆڕینی بەربژێرێکی دەرچووی پەرلەمانی عێراق و پەسەندکردنی زیادکردنی ئەندامانی ژمارەیەک حزبی سیاسی بڵاوکردەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 2ـی ئەیلوولی 2026، کۆمیسیۆن لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، ئەنجوومەنی کۆمیسیاران لە کۆبوونەوەی یەکشەممەی رابردوودا، یاداشتی نووسینگەی سەرۆکی ئیدارەی هەڵبژاردنی تاوتوێ کردووە. ئەم یاداشتە پەیوەست بوو بە دەستنیشانکردنی بەربژێرێکی جێگرەوە بۆ ئەشواق نەجمەددین جاف، کە لە خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق بۆ ساڵی 2025 دەرچووبوو.
ئەنجوومەنەکە بڕیاری دا نەزاکەت حوسێن سەعید وەک بەربژێری جێگرەوە لە پشکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پارێزگای سلێمانی، شوێنی ئەشواق جاف بگرێتەوە. ئەم گۆڕانکارییە پاش ئەوە دێت کە نەزاکەت حوسێن سەعید 268 دەنگی بەدەستهێناوە. هاوکات ئەنجوومەنەکە سەرۆکی خۆی راسپارد، ناوەڕۆکی بڕیارەکە ئاراستەی فەرمانگەی کاروباری پەرلەمانی لە پەرلەمانی عێراق بکات.
لە راگەیەندراوێکی دیکەدا، ئەنجوومەنی کۆمیسیاران بڕیاری فەرمانگەی کاروباری حزب و رێکخراوە سیاسییەکانی پەسەند کرد. ئەم بڕیارە زیادکردنی ئەو ئەندامانە دەگرێتەوە کە ناوەکانیان لە خشتە هاوپێچکراوەکانی یاداشتی فەرمانگەکە هاتووە. ئەنجوومەنەکە فەرمانگەی کاروباری حزب و رێکخراوە سیاسییەکانی راسپارد، رێوشوێنی پێویست بۆ جێبەجێکردنی ئەو بڕیارە بگرنەبەر.
کۆمیسیۆنەکە روونیکردەوە، هەردوو بڕیارەکە بە کۆی دەنگ دەرچوون و لە ماڵپەڕی فەرمیی کۆمیسیۆنەکەدا بڵاودەکرێنەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئیسرائیل بنکە و ژێرخانی سەربازیی حزبوڵڵای لە باشووری لوبنان کردە ئامانج

یاسین

مافپه‌روه‌ر شێخ محه‌مه‌د باسه‌ری: هه‌ندێك سه‌رچاوه‌ ده‌ڵێن به‌شدار بازیانی بۆ ژووری تاكه‌كه‌سی گوازراوه‌ته‌وه‌

یاسین

سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەورووپا: ئێران سەرچاوەی ناسەقامگیرییە و نابێت چەکی ئەتۆمیی هەبێت

سەڵاح