zagros news agency

ميل گيبسن داوای لێبوردن لە هەوادارانی دەکات

 ئەکتەر و دەرهێنەری ئەمریکی، ميل گيبسن داوای لێبوردنی فەرمی کرد دوای ئەوەی ڕەخنەی زۆری لێکەوتەوە لەسەر تانەدان لە وەرگێڕی زمانی هێماکان.

 

ئەم ڕووداوە لە کاتی ئامادەبوونی لە چالاکییەک لە کەنەدا ڕوویدا، کاتێک تەمەنی 70 ساڵەی ئەم ئەکتەرە لە پشت پەردەوە هاتە دەرەوە و هەوڵیدا بە شێوەیەکی پێکەنیناوی لاسایی وەرگێڕەکە بکاتەوە. ئەم ڕەفتارە کاردانەوەی توندی خەڵکی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لێکەوتەوە.

 

گيبسن ڕایگەیاند، هیچ مەبەستێکی خراپی نەبووە و تەنیا ڕەفتارێکی نەگونجاو بووە لەژێر ڕۆشنایی کامێراکاندا.

 

ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد، بەردەوام ڕێز لە هەموو لایەک دەگرێت و داوای لێبوردن لەوانە دەکات کە دڵگران بوون.

 

ميل گيبسن باسی لە کارە داهاتووەکانیشی کرد لەوانە فیلمی “The Resurrection of Christ” کە لە دوو بەشدا بڵاودەبێتەوە و بەشی یەکەمی لە 2027 دەگاتە بۆکس ئۆفیس.

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار

وردەکاریەکانی گرێبەستی فاتێ و مۆناکۆ چین

یاسین

عێراق بۆ هاوردەکردنی غاز ڕوو لە کەنداو دەکات

سەڵاح

سه‌رۆكی حکومەت پێشوازى له‌ نوێنه‌رى تایبه‌تی سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق دەکات

یاسین