لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ دابینکردنی هاوسەنگی لە خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان لەنێوان سەنتەری شارەکان و ناوچە سنوورییە دوورەدەستەکاندا، پڕۆژەی دروستکردنی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی قەزای باتیفا لە قۆناغی کۆتاییدایە و ڕێژەی تەواوبوونی کارەکانی گەیشتووەتە 80%.
ئەم نەخۆشخانەیە کە بەشێوەیەکی تایبەت بۆ فریاکەوتن دیزاین کراوە، پێک دێت لە 40 تەخت و تێیدا سەرجەم پێداویستییە سەرەکییە تەندروستییەکان دابین کراون و گرنگترین بەشەکانی بریتیین لە:
• بەشی پێشوازیی نەخۆش
• هۆڵەکانی نەشتەرگەری
• تاقیگە
• بەشی چاودێریی چڕ
• بەشی تیشک
نەخۆشخانەکە لە تەمووزی 2023، بەردی بناغەی دانراوە و بەتەواوبوونی، جگە لە دانیشتووانی سەنتەری قەزای باتیفا، هاووڵاتییانی 14 گوندی سنووری قەزاکە، ڕاستەوخۆ لە خزمەتگوزارییە پزیشکییەکانی ئەم نەخۆشخانەیە سوودمەند دەبن.

