zagros news agency

دادگا سزای ٥.٧ ملیار دۆلار بەسەر کۆمپانیای ئاپڵدا دەسەپێنێت

دادگایەکی فیدراڵی لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا سزایەکی دارایی بە بڕی پێنج ملیار و حەوتسەد ملیۆن دۆلاری بەسەر کۆمپانیای ئاپڵدا سەپاند ئەمەش دوای ئەوەی سەلمێنرا کە ئاپڵ مافی داهێنانی تەکنەلۆژیای هەستپێکردن بە لەرەلەر Hapticsی کۆمپانیای تاکشنی پێشێل کردووە.

ئەم داوا یاساییەی تاکشن کە لە ساڵی دوو هەزار و بیست و یەکەوە تۆمار کرابوو جەخت لەسەر بەکارهێنانی نەشیاوی تەکنەلۆژیای گواستنەوەی هەستی دەستلێدان دەکاتەوە لە ئامێرەکانی ئاپڵدا ئەم بڕیارەی دادگاش بە یەکێک لە گەورەترین سزاکانی مێژووی ململانێی مافی داهێنان لە جیهانی تەکنەلۆژیادا ئەژمار دەکرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

نیشانەی شێرپەنجەی ریخۆڵە

lana

سوودەکانی دارچین بۆ جەستە

lana

ئەو گەشتیارە هۆڵەندییانەی بەهۆی مەترسیی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی “هانتا” لەنێو کەشتییەکدا لە کەناراوەکانی ئیسپانیا کەرەنتین کرابوون، گەڕانەوە وڵاتەکەیان

دڵشاد