دەزگای لێکۆڵینەوەی فیدراڵی ئەمریکا کارمەندێکی کۆمپانیای ئۆپن ئەی ئای دەستگیر کرد کە تۆمەتبارە بە دانانی ئامێرێکی پێشکەوتووی تۆمارکردنی دەنگ لە یەکێک لە هۆڵەکانی کۆبوونەوەی کۆمپانیاکەدا و تۆمەتبارەکە کە ناوی عەبدولڕەحمان فۆزانە و تەمەنی سی و پێنج ساڵە بە ڕەگەز خەڵکی عەرەبستانی سعوودییە هەوڵی داوە گفتوگۆ هەستیارەکانی پەیوەست بە تەکنەلۆژیای ژیریی دەستکردی پێشکەوتووی کۆمپانیاکە بە نهێنی تۆمار بکات هەروەها بەرپرسانی دادوەری ڕایانگەیاندووە کە ناوبراو ڕووبەڕووی تۆمەتی فیدراڵی بەکارهێنانی نایاسایی ئامێری گوێگرتن دەبێتەوە لە کاتێکدا لێکۆڵینەوەکان لەسەر ئامانج و لایەنی سوودمەند لەم سیخوڕییە پیشەسازییە بەردەوامییان هەیە.

