zagros news agency

ئەمشەو مۆرینیۆ لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید دەگەڕێتەوە ڕۆما

ئەمشەو کاتژمێر 10:00ی شەو بەکاتی هەرێمی کوردستان لەگەڕی دووەمی چامپیۆنزلیگ یانەی ڕیاڵ مەدرید لەیاریگای ئۆڵۆمپیکۆ لە ئیتاڵیا لەسەر شانۆی ئۆڵۆمپیکۆ دەبێتە میوانی یانەی ڕۆما، چاوەڕوانی یارییەکی بەهێز و پڕ ڕکابەری دەکرێت بەهۆی بەهێزی هەردوو تیپ.

ڕیاڵ مەدرید ئەم وەرزە لەگەڵ جۆزێ مۆرینیۆی پورتوگالی لەزۆربەی یارییەکانی بە ئاستێکی بەرز دەردەکەوێت،لەلالیگا چوارەمی ڕیزبەندی گرتووە بە 18 خاڵ و لەچامپیۆنلیگیش یاری گەڕی یەکەمی لە ئینتەر میلان بردەوە و لەپلەکانی پێشەوەی ڕیزبەندی قۆناغی خول دەبیندرێت.

هەرچی یانەی ڕۆمایە لەبارودۆخێکی باشدا ناڕوات و یانەکە لەکۆی چوار یاری ڕابردوودا تەنها یەک یاری بردۆتەوە و سێ بەرامبەر بوونیشی هەبووە،بۆ ئەم یارییەش بێبەش دەبێت لە چوار یاریزانی خۆی بەهۆی پێکانەوە،بەڵام کارگێڕی یانەکە و یاریزانان دووپاتیان کردۆتەوە هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ بردنەوەی ئەو یارییە.

ئەوەی جێگای سەرنجە جارێکی دیکە مۆرینیۆ دەچێتەوە ڕۆما و یاریگای ئۆڵۆمپیکۆ،کە ساڵانێک وەکو ڕاهێنەری لەو یانەیە کاری کردوە و نازناوی کۆنفرانس لیگی لەساڵی 2022 لەگەڵ گورگەکان بەدەست هێنا.

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

نهێنی گواستنەوەی ئەستێرەیەکی ڕیاڵ مەدرید بۆ ئارسێناڵ ئاشکرا دەبێت

یاسین

ئەگەری مانەوەی تۆماس مۆلەر لەگەل بایرن کەمە

یاسین

هۆکاری نەدانی ڤیزەی وڵاتی بەحرەین بە هاندەرانی زاخۆ ئاشکرا بوو

یاسین