zagros news agency

دادگای عێراق وادەی دادگاییکردنی مۆسەننا ئەلسامەڕایی بە ئامادەبوونی عەدنان ئەلجومێلی وەک شایەتحاڵ دیاری دەکات

 

دەسەڵاتی دادوەریی عێراق ڕایگەیاند کە وادەی دادگاییکردنی سیاسەتمەدار و پەرلەمانتاری دەستبەسەرکراو، مۆسەننا ئەلسامەڕایی، ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو دەبێت، بە ئامادەبوونی بەرپرسی پێشووی وەزارەتی نەوت و سزادراو، عەدنان ئەلجومێلی، لەگەڵ کۆمەڵێک شایەتحاڵی دیکەدا.

بەپێی بەڵگەنامەیەک کە دەست ئاژانسی “شەفەق نیوز” کەوتووە، دادگای تایبەتمەندی ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی لە بەغدا، ڕۆژی دووشەممە 19ی تشرینی یەکەمی 2026ی وەک وادەی دادگاییکردنی پەرلەمانتار مۆسەننا ئەلسامەڕایی دیاری کردووە.
ئەم دادگاییکردنە لە سەر دۆسیەیەکە کە تێیدا عەدنان ئەلجومێلی، بریکاری پێشووی وەزارەتی نەوت وەک شایەتحاڵ ئامادە دەبێت لەگەڵ چوار کەسی دیکەدا.

دادگا داوای کردووە کە ئاگاداری فەرمی ئاڕاستەی ئەو کەسانە بکرێت کە ناویان لە بەڵگەنامەکەدا هاتووە تا لە وادەی دیاریکراودا ئامادە بن؛ کە بریتیین لە نوێنەری یاسایی وەزارەتی نەوت، عەدنان ئەلجومێلی، موستەفا عەدنان ئەلنعێمی، سەفا عەدنان ئەلنعێمی، غەسسان ئەلجومێلی و عەلاء ئەلجومێلی، کە هەموویان وەک شایەتحاڵ ناویان هاتووە، جگە لە ئەلسامەڕایی کە تۆمەتباری دەستبەسەرکراوە.

دەسەڵاتدارانی عێراق لە 28ی حوزەیرانی 2026دا، ئەلسامەڕاییان لە چوارچێوەی هەڵمەتێکی دەستگیرکردنی پەرلەمانتاران و بەرپرسان لەسەر دۆسیەکانی گەندەڵی دەستبەسەر کرد، کە پشت بە زانیاری و دانپێدانانەکانی پەیوەندیدار بە دۆسیەی عەدنان ئەلجومێلی دەبەستێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

لە ئاهەنگەکەی محەممەد ڕەمەزان گێچەڵی سێکسی بە کچان کرا

ART

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و باڵيۆزى ئيتاڵيا په‌يوه‌ندييه‌كان تاوتوێ ده‌كه‌ن

یاسین

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

سەڵاح