zagros news agency

حوسێن کەلاری بۆ زاگرۆس: لەگەڵ کاراکردنەوەی پەرلەماندا، لیستی زۆرینە بۆ پێکهێنانی حکوومەت ڕادەسپێردرێت.. پارتی داواکاریی خۆی داوەتە لایەنەکانیش

 

بەرپرسی لقی ٢٢ی گەرمیانی پارتی دیموکراتی کوردستان باس لە پێکهێنانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکات و ئاماژە بەوە دەدات کە زۆر گرنگە لایەنەکان بێنە پێشەوە بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمان.
حوسێن کەلاری بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس گوتی:
«ئەوەی گرنگە، پارتی دیموکراتی كوردستان جەخت لەوە دەکاتەوە کە بۆ پێکهێنانی حکوومەت، پابەندبوون بە دەرئەنجامی هەڵبژاردنەوە باشترین هۆکارە بۆ سەقامگیریی سیاسی. هەروەها لە زمانی گوتبێژی حیزمانەوە باس لەوە کراوە کە بەرەوپێچوونێکی باش هەبووە لە گفتوگۆکان لەسەر پێکهێنانی حکوومەت و هیوادارین ئەم بابەتە بە گفتوگۆ و لێکتێگەیشتن چارەسەر بکرێت.»
راشی گەیاند:
«ئێمە لەگەڵ کاراکردنەوەی پەرلەمانداین و لیستی زۆرینە ڕادەسپێردرێت بۆ پێکهێنانی حکوومەت؛ ئەی هەتا پەرلەمان کارا نەکرێت، چۆن حکوومەت پێکهێنرێت؟ بۆیە پارتی زۆر پێداگیری دەکات لەوەی لایەنەکان بێنە پێشەوە بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمان.»

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕووکردنەوەی ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر دەربارەی ھەوالی ناڕاستی چەند پەیجێکی ساختەی فیسبووک

سەڵاح

“فارس عيسا” له‌ گه‌ڵ كارگێڕى باڵێوزخانه‌ى كۆمارى فيدراڵى سۆماڵ كۆ ده‌بێته‌وه‌

دڵشاد

ئیدارەی ترەمپ پارەی پرۆگرامی خۆراکی جیهانی ڕاگرت کە یارمەتی 13 وڵاتی هەژار دەدات

سەڵاح