zagros news agency

بڕۆنۆ فێرناندێز؛من و ڕاهێنەر هیچ کێشەیەکمان نییە ئەو بڕیار دەدات کێ یاری بکات

دوێنێ شەو ساتێکی لەبیر نەکراو لەنێو ئۆڵد ترفۆرد بیندرا کاتێک مانچێستەر یونایتد دوای ئەوەی دوو گۆڵی لەسەر تۆمار کرا توانی سێ گۆڵ تۆمار بکاتەوە و ڕیمۆنتادایەکی مێژوویی بنووسێتەوە لەسەر یانەی ڕۆمای ئیتاڵی،کە دوای یارییەکە بڕۆنۆ فێرناندێزی کاپتنی مان یونایتد هاتە بەردەمی میدیاکان بەشانازیەوە باسی ئەو شەوە گەورەیەی کرد.

بڕۆنۆ دەربارەی بردنەوەکە وتی؛شانازیە بۆ ئێمە توانیمان ئاوا بگەڕێینەوە تیپەکەمان پێویستی بە بردنەوە هەبوو تاکو لەم سەختی دۆڕانانە دەربچین،ئێمە هەموو شتێک دەکەین لەپێناو یانەکەمان ڕزگار کردنی خۆمان دەبینین لەکاتی سەرکەوتنەکان.

دەربارەی هەبوونی کێشەی نێوان خۆی و مایکڵ کارێکی ڕاهێنەر بڕۆنۆ وتی؛هیچ کێشەیەک نییە لەنێوان من و ڕاهێنەر،ئاگاداری هەموو شتێکم ماوەیەکە لە میدیاکان هەواڵی ناڕاست لەسەر ئەم بابەتە بڵاو دەکرێتەوە،دانیشاندنی من لەیاری بۆرنمۆس پەیوەندی بە ئاستمەوە هەبوو نەک کێشەی کەسی،من ئەو قسانەی کردومە لەڕابردوو نەبۆتە هۆی کێشە،بەڵکو تەنها ویستوومە چارەسەرێک بدۆزینەوە بۆ تیپەکەمان.

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەمڕۆ مێترۆ پۆلیتانۆ دەبێتە شانۆی دێربی مەدرید

sarkar

فلیک؛ فێرمین بڕیاری خۆی داوە و گاڤیش ئامادە دەبێت

یاسین

ڕەتکردنەوەی گۆڵێکی بەڕازیل هەرایەکی گەورە دروست دەکات

sarkar