شازادە هاری ستایشی هەڵبژاردنی ئەکتەری بەریتانی رۆبەرت پاتینسۆنی کرد بۆ بەرجەستەکردنی کارەکتەری سیخوڕی نهێنی جەیمس بۆند و ورەی خۆی بۆ بینینی فیلمە نوێیەکە دەربڕی.
شازادە هاری سەرسامیی خۆی بە دیاریکردنی پاتینسۆن بۆ پاڵەوانێتی بەشی داهاتووی زنجیرە فیلمی سیخوڕیی “James Bond” لە جێگەی دانیێل کرەیگ نیشاندا و چاوەڕوانیی خۆی بۆ ئەو بەرهەمە سینەماییە دووپاتکردەوە.
ئەم لێدوانانەی شازادە هاری لە کاتی دەرکەوتنیدا هات لە بەرنامەی تەلەڤزیۆنیی بەریتانی “This Morning”، کاتێک داوای لێکرا لە نێوان هەردوو زنجیرە فیلمی “James Bond” و “Mission: Impossible” یەکێکیان هەڵبژێرێت، ئەویش زنجیرە فیلمە بەریتانییەکەی هەڵبژارد و گوتی، لەو بڕوایەدام هەڵبژاردنێکی باشە و زۆر بە پەرۆشم بۆ بینینی فیلمەکە.
لێدوانەکانی شازادە هاری یەکەم کاردانەوەی نێو بنەماڵەی شاهانەی بەریتانیا نەبوو لەبارەی پاتینسۆنەوە، بەڵکو پێشتریش باوکی، شا چارڵز، لە رێگەی پەیامێکی فەرمییەوە بەخێرهاتنی ئەو ئەکتەرەی کرد بۆ نێو خزمەتی نهێنیی خاوەنشکۆ.

