بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرگریی شارستانیی هەرێمی کوردستان هۆشدارییەکی بەپەلە سەبارەت بە هاتنی شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین و هەورەتریشقە بڵاو دەکاتەوە و داوا لە هاووڵاتییان دەکات ڕێکارەکانی خۆپارێزی بگرنەبەر.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی فەرمیی بەرگریی شارستانی، لە سبەی یەکشەممە (29ی تشرینی دووەم) تاوەکو ڕۆژی پێنجشەممە (3ی کانوونی یەکەم)، شەپۆلێکی بارانبارینی بەلێزمە و بەردەوام ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە کاریگەریی شەپۆلەکە لە هەندێک ناوچە چڕتر دەبێتەوە، بەتایبەتی ڕۆژی سێشەممە کە پێشبینی دەکرێت بارانی زۆر تووند و هەورەتریشقەی چڕ ڕوو بدات، هاوکات ئەگەری بارینی بەفر لە ناوچە شاخاوییەکاندا هەیە.
بۆ پاراستنی سەلامەتیی گیان و ماڵی هاووڵاتییان، بەرگریی شارستانی ئەم ڕێنماییانەی خوارەوەی خستووەتە ڕوو:
- دوورکەوتنەوە لە کەناری ڕووبارەکان و ڕێڕەوی ئاوی باران و چەمەکان.
- ئەنجامنەدانی گەشتی ناپێویست بۆ ناوچە شاخاوییەکان بەهۆی تێکچوونی کەشوهەواوە.
- پابەندبوون بە ڕێنماییەکان و بەدواداچوونی بەردەوام بۆ ئاگادارکردنەوە فەرمییەکان.
ئ

