کۆمپانیای تەکنەلۆژیی کیو ئانت لە ئەڵمانیا نەوەیەکی نوێی لە چیپی ئەلیکترۆنی پەرەپێداوە کە شەپۆلەکانی ڕووناکی لە جیاتی کارەبا بەکار دەهێنێت بۆ ڕاپەڕاندنی ئاڵۆزترین ژماردنە بیرکارییەکان لە مۆدێلەکانی ژیریی دەستکرددا ئەم داهێنانە نوێیە ئامانجی کەمکردنەوەی بەرچاوی بەکارهێنانی وزەی کارەبایە لە سەنتەرەکانی داتادا بەوپێیەی کێشەی سەرەکی سیستەمەکانی ئێستای ژیریی دەستکرد بەفیڕۆدانی بڕێکی زۆر لە وزەیە هەروەها ئەم تەکنەلۆژیا نوێیە دەتوانێت خێرایی پرۆسێسکردنی زانیارییەکان بە شێوەیەکی بەرچاو زیاد بکات و لە داهاتوودا ببێتە بنەمایەک بۆ دروستکردنی سیستەمی ژیریی دەستکردی زۆر کاراتر و کەممەسرەفتر.

