zagros news agency

ئایا گوڵەبەڕۆژە کێشی لەش زیاد دەکات؟

گوڵە بەرۆژە یەکێکە لەو خواردنە خۆشانەی کە خەڵ بە ڕێژەیەکی بەرچاو بەکاری دەهێنێت بەڵام پێویستە بزانیت، کە ئایا گوڵە بەڕۆژە دەبێتە هۆی زیاد بوونی کێشی لەش یاخود نا؟

بۆ وەڵامدانەوەی ئەو پرسیارەی کە ئایا گوڵە بەڕۆژە کێشی لەش زیاد دەکات یاخود نا پیویستە، بزانین ڕێژەی بوونی کالۆری لە خوادنی گوڵە بەرۆژەدا چەندە.

سێ کەوچک گوڵەبەڕۆژە، نزیکەی ١٦٤ کالۆری تێدایە، ئەمەش مانای وایە ئەگەر زیاد ڕەوی لەخواردنیدا بکەیت دەبێتە هۆی زیاد بوونی کێشت،

لە لایەکی دیکەوە هەندێک کەس گوڵە بەرۆژە بۆ دابەزینی کێش بەکار دەهینێت، بەڵام مانای ئەوە نیە کە خواردنی کێشی لەش دادەبەزێنێت بەڵکو لە کاتی پەیڕەوکردنی سیستمی خۆراک دادەنرێت بۆ ئەوەی بەم شێوەیە یارمەتیدەربێت

١-هەست بە تێری بکەیت بۆ ماوەیەکی زۆر، خواردنی گوڵە بەڕۆژە یارمەتی کەم کردنەوەی خواردنی ئەو ژەمانە دەدات کە ڕۆژانە دەیخۆیت بەهۆی ئەوەی ڕیشاڵێکی زۆری تێدایە ماوەیەکی زۆر هەست بە تێری دەکەیت

٢-پارێزگاری لە ماسولکەکان، خواردنی گوڵە بەڕۆژە یارمەتی مانەوەی بارستایی ماسولکەکان دەدات وەک خۆی.

گوڵە بەڕۆژە چەند سودێکی تەندروستی هەیە لەوانە، ڕێژەیەکی زۆر ڤایتامین ئی تێدایە، تەندروستی دڵ دەپارێزێت کۆنترۆڵی کۆلیسترۆل و بەرزی پەستانی خوێن دەکات، سیستمی بەرگەری لەش بەهێز دەکات، وزەی پێویست بۆ جەستە دابین دەکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەم خواردنانە بۆ تەندروستی گورچیلەکان بەسوودن

lana

هه‌شت هەنگاوی گرنگ بۆ دابەزاندنی كێش بێ برسی بوون

lana

چوار ڕێنمایی بۆ پارێزگاریکردن لە بەهێزی و تەندروستی سی

lana