zagros news agency

بەرنامەی خۆراکی جیهانی ناتوانێت بە تەواوی یارمەتیی پەنابەرانی سووریا له ئوردن بدات

بەرنامەی خۆراکی جیهانی، هاوکارییەکانی بۆ نزیکەی ١٧ هەزار خێزانی پەنابەری سووریا لە ئوردن بەهێزتر کردووە.
لە مانگی حوزەیرانی ڕابردوودا، 8.6 ملیۆن دۆلاریان وەکو هاوکاریی دارایی پێشکەش بە پەنابەرانی سووریای لە ئوردن کردووە، لە کاتێکدا پاڵپشتی دارایی بۆ ئەو پرۆگرامە بۆ 105 ملیۆن دۆلارەمبووەتەوە.
بەگوێرەی ئەو بەرنامەیە گرنگی بە 310 هەزار پەنابەری سووریای لە ئوردن دەدەن.
1.3 ملیۆن پەنابەری سوەریا لە ئوردن هەن، لەم ژمارەیەش تەنها 634 هەزار و 728 پەنابەری لە UNHCR تۆمارکراون.
ئەیمەن سەفادی، وەزیری دەرەوەی ئوردن دوێنێ ڕایگەیاند، دۆخی ئوردن سەختە لەگەڵ ژمارەیەکی زۆر لە پەنابەران، هەروەها ڕایگەیاند کە تاکە چارەسەرە بۆ قەیرانی پەنابەران گەڕانەوەیە بۆ وڵاتەکەیان.

هەواڵی پەیوەندیدار

دوای کەوتنەوەی ئاگر لە کێڵگەی نەوتی ڕومێلە، ڕۆژانە 300 هەزار بەرمیل نەوت کەمی کردووە

سەڵاح

سەرۆکی حکوومەت سەنتەری ئیگڵ بۆست لە هەولێر دەکاتەوە

یاسین

هاتنی ئۆرتێگاس بۆ بەیروت هاوکات لەگەڵ گوشارەکان بۆ چەکداماڵینی “حزبوڵڵا”

یاسین