ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

لەیلا زانا هوشداری دەداتە دەستەڵاتدارانی تورکیا

 

سیاسەتمەداری کورد لەیلا زانا هۆشداری دەداتە دەستەڵاتی تورکیا و دەڵێت هەموو کورد بۆ سەماکردن لە شەقامەکاندا ئامادەن.

هێزی ئەمنیی تورکیا لە ئستەنبووڵ ١٣ کەسیان دەستبەسەر کرد و بەگوێرەی سەرچاوان ئەم 12 کەسە لە زەماوەند و ئاهەنگاندا لە کاتی جیاوازدا سەمایان کردووە .

هەر بەهەمان هۆکار چەند ڕۆژێک لەمەوبەر لە مێرسین ١١ گەنج دەستبەسەر کران و وایان لێکرا گوێ لە گۆرانیی ڕەگەزپەرستانی تورک بگرن. دوێنێ لە ناحیەی میسیرکی سەر بە سێرتیش ٦ کچ بە تۆمەتی هەڵپەڕینو سەماکردن دەستبەسەر کران.

سەبارەت بە پەرەسەندنی ئەم ڕووداوانە، “لەیلا زانا” سیاسەتمەداری کورد لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوی کردەوە، “ڕووبەڕووی سەبر و سنووری کورد مەبنەوە. ئەم فشارانە بەردەوام بن هەموومان بە گۆرانی و تەپڵ و  سەمای کوردییەوە دێینە سەر شەقامان.

هەواڵی پەیوەندیدار

خولە بەهێزەکان.. خشتەی یارییەکانی ئەمڕۆ شەممە

sirwan

هۆکاری لە کارکەوتنی بەشێک لە تۆرە کۆمەلایەتیەکان لە تەواوی جیهان ئاشکرا کرا

یاسین

ئەمەریکا ده‌یه‌وێ به‌بێ ئیسرائیل گفتوگۆ لەگەڵ حەماسدا بكات

سەڵاح