zagros news agency

توشبووانی هەوکردنی سی پێویستە ئەم خواردنانە نەخۆن

هەوکردنی سی یەکێکە لە نەخۆشیە مەترسیدارەکانی هەناسە کە لەوانەیە یەک سی یان هەردووکیان بگرێتەوە، لەکاتی توشبووندا چەندین نیشانەی جیاواز دەردەکەوێت وەک، بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی جەستە، کۆکە، لەرز و تا، هەندێک جار دۆخەکە دەگاتە ئەوەی سەردانی نەخۆشخانە بکەیت بۆ وەرگرتنی ئۆکسجین و باشتربوونی هەناسەدان.

بەپێی ماڵپەڕی”Thehealthsite” توشبووانی هەوکردنی سی پێویستە لەم خواردنانە دووربکەونەوە:

-خوێ
تەندروستی توشبووانی هەوکردنی سی دەخاتە مەترسییەوە، چونکە خوێ هۆکارە بۆ کێشەکانی هەناسەدان.

-خواردنە بەستووەکان
پێویستە لەو خواردنانە دووربکەونەوە لەکاتی توشبوون بە نەخۆشییەکانی هەناسە یان هەوکردنی سی، چونکە ماددەی نیتراتیان تێدایە رێگری لە چاکبوونەوە دەکات.

-خواردنە سوورەکراوەکان
پەستانی زۆر دەخەنە سەر سییەکان و دەبنە هۆی ئاوسان و هەستکردن بە نائارامی ئەوەش وادەکات هەناسەدان قورستربێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

سوودە سەرسوڕهێنەرەکانی شەربەتی مەعدەنوس

lana

چۆن خواردنی ماست یارمەتی نەخۆشانی شەکرە دەدات؟

lana

ڕۆژانە خواردنی سێوێک چی بەسەر جەستەت دەهێنێت

lana